هونه‌رمه‌ندی میسری شیرین عه‌بدولوه‌هاب رایگه‌یاند كه به‌هۆی تێكچوونی باری ده‌روونییه‌وه چه‌ند جارێك هه‌وڵی خۆ كه‌شتنی داوه. ده‌شڵێت خوا لێمان ببورێ هیوادارم كه‌س به‌و ئه‌زموونه قورسه‌دا تێنه‌په‌ڕێت. شیرین له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ یه‌كێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان رایگه‌یاندووه: به‌هۆی تێكچوونی باری ده‌روونییه‌وه سه‌ردانی چه‌ندین پزیشكی ده‌روونی كردووه، به‌ڵام دواجار بڕیاریداوه سه‌ردانی دكتۆرێكی ئه‌مریكی بكات و لای ئه‌و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت. له ئێستادا شیرین عه‌بدولوه‌هاب هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی میسری حسام حه‌بیبه‌و بڕیاره به‌منزیكانه‌ش گۆرانییه‌ك به‌یه‌كه‌وه تۆماربكه‌ن. خاك - س/ سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure