به‌پێی ئاماری ساڵانه‌ی ڕێكخراوی دڵی ئه‌مریكا، نزیكه‌ی 48%ی گه‌وره‌ساڵان جۆرێك نه‌خۆشی دڵ یان ڕه‌گه‌كانی خوێنیان هه‌یه. ئه‌م ئاماره به‌پێی داتایه‌كه كه ساڵی 2016 كۆكراوه‌ته‌وه‌و پیشانی ده‌دات كه نزیكه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا جۆرێك له وه‌ستانی دڵ، جه‌ڵته‌ی مێشك، ئانجینا، لێدانی نائاسایی دڵ یان ته‌سكبوونه‌وه‌ی ڕه‌گه‌كانیان هه‌یه. ئاماره نوێیه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ریده‌خات كه رێژه‌ی مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه له ساڵی 2015 بۆ 2016 زیادی كردووه. د.ماریڵ یێساپ له ڕێكخراوی دڵی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره به‌هۆی ڕێوشوێنێكی تونده كه ئێستا بۆ زه‌ختی خوێن گیراوه‌ته‌به‌ر. پێشتر ئه‌گه‌ر زه‌ختی خوێن 140/80mm Hg بوایه وه‌ك زه‌ختی به‌رز ده‌ستنیشان ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر كه‌سێك زه‌ختی خوێن 130/80 mm Hg بێت ده‌وترێت كه زه‌ختی به‌رزه. سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ده‌یه هۆشداریدان سه‌باره‌ت به هۆكاری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ وه‌ك قه‌ڵه‌وی، به‌رزی فشاری خوێن، جگه‌ره‌كێشان و نه‌جوڵان، به‌ڵام هێشتا نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هۆكاره‌ی یه‌كه‌می مردنی خه‌ڵكن. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان نزیكه‌ی 80%ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌ڕێگه‌ی كۆنترۆڵی فشاری خوێن، شه‌كره، كۆنترۆڵی كۆلێسترۆڵی به‌رزو وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان به‌ریان پێده‌گیرێت. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه له‌كاتێكدا هه‌ندێك له هۆكاره مه‌ترسیداره‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه وه‌ك شه‌كره‌ی جۆری دوو زیادیان كردووه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure