ئه‌و قسه باوه‌تان بیستووه كه ده‌ڵێت "ئێوه ئه‌و شته‌ن كه ده‌یخۆن،" به‌ڵام ئایا ده‌زانن كه خواردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاده‌وه‌ریشتان داده‌نێت؟ ئاوریل ولێت پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له زانكۆی ویلایه‌تی ئایۆوا، هۆڕمۆنێكی تێرییان دۆزییه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئاستی به‌رزبێت ده‌توانێت ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر كه‌مبكاته‌وه. له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی وێنه‌گاری ده‌ماری نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ره‌وه توێژه‌ران له هۆڕمۆنه‌كه‌یان ڕوانی كه ناوی كۆلێكیستۆكینینه. ئه‌گه‌ر بڕی هۆڕمۆنه‌كه له مێشكدا كه‌مبێت، ڕێگه‌ی هه‌ڵمژینی چه‌ورییه‌كان پڕۆتینه‌كان ده‌دات. ئه‌م هۆڕمۆنه له هیپۆكامپیوسدایه كه به‌شێكه مێشكه به‌رپرسه له پێكهاتنی یاده‌وه‌ری. توێژه‌ران ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕی هۆڕمۆنه‌كه له مێشكیاندا زیاتره، ئه‌گه‌ری هه‌بوونی ناڕێكی ناسینی (كاگنتیڤ) كه پێشنیشانه‌یه‌كی زه‌هایمه‌ره، 65% كه‌مده‌بێته‌وه. ویلێت ده‌ڵێت "هیوادارین ئه‌مه تیشكی زیاتر بخاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هۆڕمۆنه‌كانی تێری له‌ناو خوێن و مێشكدا چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی مێشك داده‌نێت". توێژه‌ران هیواخوان كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه‌سانی دیكه‌ش هانبدات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نها له كاریگه‌ری خواردن له‌سه‌ر بڕی كالۆرییه‌كه‌ی بكۆڵنه‌وه، له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر تواناییه‌كانی مێشكیش توێژینه‌وه بكه‌ن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure