14/2/2019 09:20 AM

هەفتەیەکی بێ گۆڵ له چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پلەیەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

لە درێژەی یاریەکانی قۆناغی کۆتای خولی یانه پلەیەکەکانی کوردستان دوو یاری بەڕێوەچوو.

لـەسەر یاریگای خۆی و لە بەردەم هاندەرانیدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی فیدراسیۆنی کوردستان، یانەی سیروانی نوێ میوانداری سۆرانی کردو یاريیەکەش بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایيهات.

لـە یاريیەکی تردا لە شاری کەرکوک یانەی خاک میوانداری یانەی گارەی دهۆکی کردو بەهەمانشێوەی یاریيەکەی تر بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایيهات.

لە ئێستا یانەی سۆران بە 4 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی یەکەم دێت بە هاوبەشی لەگەڵ سیروانی نوێ کە ئەویش 4 خاڵی هەیە.

خاک و گارەش بە کۆکردنەوەی خاڵێک پلەکەکانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.


خاك - مەروان طالب




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved