ڤالانتاین له ڤالانتینۆسه‌وه هاتووه، له كۆتایی سه‌ده‌ی سێیه‌مدا ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆما (كلاودیسی دووه‌م) دوای ئه‌وه‌ی بۆی ڕوونبوه‌وه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌كاتی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی سه‌ربازیدا خێزاندار نین زیاتر به‌هێزو خۆڕاگرن تا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی خاوه‌ن خێزانن، بۆیه فه‌رمانیدا تا كۆتایی هاتنی جه‌نگ هیچ سه‌ربازێك نابێت هاوسه‌رگیری بكات، به‌ڵام قه‌شه (ڤالانتاین) به نهێنی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدا، دوای ئاشكرابوونی ئه‌مكاره‌ی قه‌شه ڤالانتاین ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆما له ڕۆژی 14-2-270 فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ قه‌شه ڤالانتاین ده‌ركردو دواتر ئه‌م ڕۆژه وه‌كو یادێك كرایه‌وه. پێدانی گوڵی سوریش له‌م ڕۆژه‌دا له‌وه‌وه هاتووه كاتێك قه‌شه ده‌خرێته زیندانه‌وه له‌وێ چاوی به كچی پاسه‌وانی به‌ندینخانه‌كه ده‌كه‌وێت و عاشقی ده‌بێت، هه‌رجارێكیش ئه‌م كچه سه‌ردانی قه‌شه بكات له‌گه‌ڵ خۆیدا گوڵێكی سووری بۆ ده‌بات وه‌ك نیشانه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی. یه‌كه‌م نامه‌ی خۆشه‌ویستی له‌دوای له‌سێداره‌دانی قه‌شه (ڤالانتاین) دوای له سێداره‌دانی قه‌شه ڤالانتاین یه‌كه‌مین نامه‌ی خۆشه‌ویستی كه نووسرابێت نامه‌ی (چارلزدق ئۆریالز)ـه له ساڵی 1415 ناردوویه‌تی. له ڕۆژژمێری جارانی مه‌سیحدا ئه‌م ڕۆژه كرایه پشووی كه‌نیسه، به‌ڵام دوای هاتنی پاپا (پۆلسی شه‌شه‌م) ساڵی 1969 ئه‌و ڕۆژه له پشووی فه‌رمی لابراو ته‌نها یادیان كرده‌وه. له داستان و چیرۆكه كوردییه‌كانیشدا كورد خاوه‌نی چه‌ندین عیشقی مه‌زنه له‌وانه (مه‌م و زین، شیرین و فه‌رهاد، خه‌ج و سیامه‌ند....) زۆرێك له بیروڕاكان پێیانوایه ده‌بێت كوردیش ڕۆژێكی دیاریكراوی بۆ عیشق هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م ڕۆژه بۆته جیهانی و ساڵانه له سه‌رتاسه‌ری وڵاتاندا ئه‌م یاده له بۆنه‌و مه‌راسیمی تایبه‌تدا ده‌كرێته‌وه، كچان و كوڕانی كوردیش به سێوی مێخه‌ك ڕێژ خۆشه‌ویستی و عیشقی خۆیان ده‌رده‌بڕن. ڤالانتاین له زۆربه‌ی شاكاره جیهانییه‌كاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه وه‌ك شاكاره مه‌زنه‌كه‌ی (شكسپیر) كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی خۆشه‌ویستییه‌وه شانۆی (هاملیت)ی نووسی. هاوشێوه‌كانی ڕۆژی ڤالانتاین له‌نێو هه‌ندێك وڵات‌دا هاوشێوه‌ی ڕۆژی ڤالانتاین مه‌راسیم و بۆنه‌ی جیاواز هه‌یه‌و تائێستاش هه‌ندێك له‌م مه‌راسیمانه بونیان ماوه كه تێیدا عاشقان و خۆشه‌ویستان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌ست و سۆزیان ده‌گۆڕنه‌وه. له وڵاتی چین: شه‌وی حه‌وته‌كان هه‌بووه، له‌م شه‌وه‌دا ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی مافوریان چنیوه كۆده‌بوونه‌وه‌و یه‌كتریان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌م مه‌راسیمه تا ساڵی 2006 په‌یڕه‌وكراوه. له ئه‌مریكا: له سه‌رده‌می داگیركاریدا كچان و كوڕان شه‌وانه ده‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆده‌بونه‌وه، بۆیه سه‌رمایه‌دارانیش بیریان له خستنه‌بازاڕی گوڵ و كارتی هه‌مه‌جۆر كرده‌وه، دواتر وه‌ك كارێكی بازرگانی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپاو ژاپۆن ڕه‌وانه‌كراو په‌یڕه‌وكرا. له ژاپۆن: ڤێستیڤاڵی (تانا باتا) هه‌بووه كه به‌رامبه‌ر به حه‌وتی جولای هه‌تاوی كچان و كوڕان له‌م ڕۆژه تایبه‌ته‌دا كۆده‌بونه‌وه‌و یه‌كتریان ده‌بینی. له میسر: چواری نۆڤه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵێك تایبه‌تبووه به كۆبوونه‌وه‌ی كچان و كوڕان. له كۆریای باشوور: ڕۆژی (په‌پرو) به‌رامبه‌ره به یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر، له‌م ڕۆژه‌دا عاشقان و هاوسه‌ران كۆده‌بنه‌وه‌و دیاری تایبه‌ت ده‌گۆڕنه‌وه. له ئێران: ڕۆژێكی تایبه‌ت هه‌بووه به‌ناوی (سپێداری مه‌زگان)، ڕۆژی ڕێزگرتن بووه له زه‌وی و ژن، له‌م ڕۆژه‌دا پیاوان دیاری تایبه‌ت پێشكه‌ش به خێزان و عاشقه‌كانیان ده‌كه‌ن و داوایان لێده‌كه‌ن له‌م ڕۆژه‌دا كارنه‌كه‌ن و پشوو بده‌ن. له سعودیه: پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وڵاتانه ڤالانتاین بوونی نه‌بووه‌و داوا له دوكانداره‌كان كراوه دیاری تایبه‌ت به كڕیاران نه‌فرۆشن له به‌رامبه‌ردا توشی سزا ده‌بوونه‌وه. زۆرترین دیاریییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه بریتین له: لقێك گوڵی سوور یا ده‌سته‌گوڵێكی بچووك، چوكۆلات، كارتی پیرۆزبایی ڤالانتاین، بووكه شووشه، شه‌م، نامه‌یه‌كی دڵداری، چه‌ند دێڕ شێعری دڵداری. ڕه‌نگ و مانای گوڵه‌كان له‌م ڕۆژه‌دا: جگه له گوڵی سوری خۆشه‌ویستی كه له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاوازدایه، ده‌كرێت به گوڵێكی ڕه‌نگ جیاواز كه هه‌ریه‌كه‌یان پێناسه‌ی جیاوازی خۆی هه‌یه خۆشه‌ویستی پێشكه‌شی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت. *گوڵی سوور: تایبه‌ته به عاشقان و ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی گوڵه‌كه تۆختر بێت مانای عیشقه‌كه گه‌وره‌تره‌و زیاتر عاشبوونه به كه‌سی به‌رامبه‌ر. *گوڵی پرته‌قاڵی: مانای بڕوا‌و شانازیكردنه به كه‌سی به‌رامبه‌ر. *گوڵی په‌مه‌یی: جوانی و شیكپۆشی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی گوڵه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت. *گوڵی سپی: هیوا خواستن بۆ سه‌لامه‌تی و ئاشتی و ڕاستگۆیی و پاكی. *گوڵی بنه‌وشه‌یی: هێزو جوانی و ڕووی گه‌ش بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر. * گوڵی شین: ئازادی و ئارامی و پاكی و بێگه‌ردی. *گوڵی ڕه‌ش: خه‌م و دابڕان و جیابونه‌وه‌و ڕه‌شبینی به‌رامبه‌ر عیشق. خاك – تانیا ئاواره سه‌رچاوه: -ئینسایكلۆپیدیای ئازاد و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure