14/2/2019 10:38 AM

10 سوودی كۆفێ

زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان پرسیاری ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئایا كۆفێ سوودبه‌خشه‌؟ ئایا پێویسته‌ مرۆڤ رۆژانه‌ گرنگی به ‌خواردنه‌وه‌ی كۆفێ بدات؟ له‌سه‌ر پرسیاری مرۆڤه‌كان پزیشكان بڕیارده‌ده‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی ئه‌نجامبده‌ن، له ‌ئه‌نجامدا ئه‌م سوودانه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت:

1- به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كۆفێ به‌خه‌به‌ردێیت، بۆیه‌ زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له ‌به‌یانیاندا كۆفێ ده‌خۆنه‌وه‌.

2- به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ‌كۆفێدا مادده‌ی كافایین هه‌یه‌، مێشكی مرۆڤ وریاتر ده‌كات، به‌پێی لێكۆلًَینه‌وه‌ی پزیشكان پێویسته‌ شۆفێره‌كان گرنگی به ‌خواردنه‌وه‌ی كۆفێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا خه‌ویان لێنه‌كه‌وێت.

3- به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كۆفی سه‌رئێشه‌ نامێنێت، پزیشكان پێیانوایه‌ گه‌ر به‌ به‌رده‌وامی كۆفێ بخۆیته‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك روبه‌ڕووی سه‌رئێشه‌ نابیته‌وه‌.

4- له‌ناو كۆفێدا ته‌نها مادده‌ی كافایین نیه‌ كه‌ بۆ مێشكی مرۆڤ سوودی هه‌یه‌، به‌ڵكو له‌هه‌مانكاتدا كۆفی پێكهاتووه‌ له ‌ڤیتامینی سوودبه‌خش كه‌ بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ پێویسته‌، وه‌ك ڤیتامینی بی2 و بی3 و بی5.

5- به‌هۆی ئه‌و مادده‌ به‌سوودانی له ‌كۆفێدا هه‌یه‌، مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه‌ له ‌پیربوونی پێست.

6- خواردنه‌وه‌ی كۆفێ بۆ كۆلیسترۆڵ سوودی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها دوورتده‌خاته‌وه‌ له ‌توشبوون به ‌نه‌خۆشی دڵ.

7- كۆفێ ئیلتیهاب له ‌جه‌سته‌ی مرۆڤدا كه‌مده‌كاته‌وه‌.

8- به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كۆفێ خواردن به ‌ئاسانتر هه‌زم ده‌بێت، هه‌روه‌ها چه‌وری زیاتر ده‌سوتێنێت.

9- به‌ خواردنه‌وه‌ی كۆفێ توانای وه‌رزشكردنت زیاد ده‌بێت و هه‌روه‌ها ئازاری ماسولكه‌ به‌ كۆفێ كه‌مده‌بێته‌وه‌.

10- خواردنه‌وه‌ی كۆفێ ریخۆڵه‌ به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها رێگری له ‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه‌ ده‌كات.

خاك 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved