16/2/2019 09:31 AM

له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی كیا نیرۆ 2019 وه‌

كیا نیرۆ ئۆتۆمبێلێكی ستانداردی ئه‌له‌كتریكییه‌، جگه‌ له‌ مۆدێلی هایبریدی، مۆدێلێكی ته‌واو ئه‌له‌كتریكیشی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت نزیكه‌ی 239 میل به‌ باترییه‌كه‌ی ئیش بكات.

نیرۆ مه‌كینه‌ی 1.6 لیتری، چوار سیله‌ندری به‌كارده‌هێنیت كه‌ له‌گه‌ڵ باتری 156 كیلۆوات كاتژمێری لیتیۆم ئایۆن پێكه‌وه‌ 139 ئه‌سپه‌هێزو 195 پاوند-پێ هێز به‌رهه‌مده‌هێنێت. قورساییه‌كه‌ی 3300 پاونده‌. كاراترین مۆدێلی واته‌ نیرۆ ئی.ئی له‌باری به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نییه‌وه‌ زۆر كارایی له‌سه‌ره‌وه‌یه‌و له‌ 52 میلدا یه‌ك گاڵۆن له‌ناو شارو له‌ 43 میلدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار یه‌ك گاڵۆن سوته‌مه‌نی ده‌وێت. ئۆتۆمبیله‌كه‌ سیستمی گوازه‌ره‌وه‌ی شه‌ش دانه‌یی دوو كه‌لاچی ئۆتۆماتیك به‌كارده‌هێنێت.

ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی و ئیسراحه‌تی زۆر تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی هه‌ن. نیرۆ له‌ شاشه‌ 7 ئینچییه‌كه‌یدا كه‌ڵك له‌ ئه‌پڵ كارپله‌ی و ئه‌ندرۆید ئۆتۆ وه‌رده‌گرێت. ڕادیۆی سه‌ته‌لایت و ستریۆی شه‌ش سپیكێری هه‌یه‌. هه‌روه‌ها سیستمی ڕاگری فریاكه‌وتن به‌ توانایی ناسینه‌وه‌ی ڕاگوزه‌ر، سیستمی ڕاگر له‌ناو هێڵدا، چاودێری خاڵی نادیارو هه‌ستكه‌ری پارككردنی له‌ پێشه‌وه‌و دواوه‌دا هه‌یه‌. نرخی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ 23490 دۆلاری ئه‌مریكاییه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌







created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved