له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ماریجوانا له زۆر وڵاتان یاسایی بووه‌و به‌كارهێنانی ڕوو له‌زیادبوونه، توێژه‌ران ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كه كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی بزانن. یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی كه ئێستا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت كاریگه‌ری ماریجوانایه له‌سه‌ر توانای دووگیانبوون و منداڵبوون. دوایین توێژینه‌وه ده‌ریده‌خات كه پیاوانی وڵاتانی ڕۆژاوایی ڕوبه‌ڕووی قه‌یرانی منداڵبوون بوونه‌ته‌وه. ژماره‌ی سپێرمه‌كان له‌نێوان ساڵانی 1973 بۆ 2011 دابه‌زیوه بۆ نیوه! نزیكه‌ی 9%ی پیاوانی ئه‌مریكی كێشه‌ی نه‌زۆكییان هه‌یه. هه‌ر به‌م هۆكاره توێژه‌ران له‌سه‌ر هۆكاره كاریگه‌ره‌كان ده‌كۆڵنه‌وه. له دوایین توێژینه‌وه‌دا له زانكۆی هارڤارد له‌سه‌ر كاریگه‌ری ماریجوانا له‌سه‌ر توانای منداڵبوونی پیاوان لێكۆڵینه‌وه كرا. توێژه‌ران 1143 نموونه تۆوی پیاوانیان هه‌ڵگرت. هه‌روه‌ها 317 كه‌س له به‌شداربووان تاقیكردنه‌وه‌ی خوێنیان دا تا له هۆڕمۆنه په‌یوه‌ندیداره‌كان به منداڵبوون بكۆڵنه‌وه‌و داوا له پیاوان كرا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ماریجوانا له ژیانیاندا زانیاری بده‌ن. 55%یان له قۆناغێكی ژیاندا ماریجوانایان به‌كارهێناوه‌و 44%یان هه‌رگیزو 11%یان له‌كاتی توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌كاریان هێناوه. به‌شێوه‌ی تایبه‌ت به‌كارهێنه‌رانی ماریجوانا 62.7 ملیۆن سپێرم له یه‌ك میلیمه‌تر له تۆوه‌كه‌یاندا هه‌بووه له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی كه هه‌رگیز به كاریان نه‌هێناوه ته‌نها 45.4 ملیۆن سپێرم له یه‌ك میلیمه‌تر له تۆوه‌كه‌یاندا بووه. ده‌ركه‌وت كه ته‌نها 5% به‌كارهێنه‌رانی ماریجوانا ئاستی سپێرمه‌كانیان له ڕاده‌ی پێویست بۆ منداڵبوون كه‌متره له‌كاتێكدا له‌و كه‌سانه‌دا كه به‌كاریان نه‌هێناوه ئه‌و ڕێژه‌یه 12%ـه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure