منداڵه‌كان به زۆر شێوه دایك و باوكیان بێزار ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش له قۆناغی گه‌شه‌ی منداڵدا شتێكی ئاساییه. گرنگ ئه‌وه‌یه كه فێرببن چۆن منداڵه‌كه‌تان هێور بكه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان له هه‌سته‌كانی بده‌ن. لێره ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ین كه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری دایك و باوكان بێت، ئه‌وانیش: 1- با منداڵه‌كه‌تان ناڕه‌حه‌ت بێت. ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه‌ی ئه‌منه لێی گه‌ڕێن و هه‌وڵمه‌ده‌ن هه‌رده‌بێت ئارامی بكه‌نه‌وه، چونكه ناڕه‌حه‌ت بوون شتێكی ئاساییه‌و هه‌ر مرۆڤێك كاتی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ناڕاحهتییهكهی لابچێت. 2- سه‌رزه‌نشتی منداڵه‌كانتان مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانتان كارێكی هه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ناو خه‌ڵكدا، ڕوویان لێ گرژ مه‌كه‌ن. پێویسته بزانن كه منداڵان ناتوانن وه‌ك گه‌وره‌كان هه‌سته‌كانیان كۆنترۆڵ بكه‌ن و ئه‌وه‌ش بزانن كه ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامی كاره هه‌ڵه‌كه ئێوه لێی به‌رپرسیار نین. 3- ئه‌گه‌ر له كارێكدا سهرنهوكهوتوون هه‌وڵبده‌ن یارمه‌تیان بده‌ن كه شاره‌زایی پێویست به‌ده‌ستبهێنن و به‌وكاره ئه‌گه‌ری زۆر كه‌متره كه منداڵه‌كان بێئۆقره بن. 4- توند باوه‌شیان بكه‌ن، ئه‌مكاره یارمه‌تییان ده‌دات كه هه‌ستبكه‌ن پارێزراون و پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن. 5- هه‌وڵبده‌ن به وشه‌ی باش له‌گه‌ڵیان بدوێن. پسپۆڕان ده‌ڵێن تا منداڵه‌كه‌تان به ده‌نگی به‌رزتر بگری ئێوه به ده‌نگی نه‌رمتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن. له‌كاتی بێئۆقره‌ییدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن و دواتر باسیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. 6- هه‌وڵبده‌ن سه‌رنجی منداڵه‌كه‌تان به‌ره‌و شتێك ڕابكێشن كه ئارامیان ده‌كاته‌وه، ئه‌و شته ڕه‌نگه كتێبێك خواردنێك یان بووكه‌ڵه‌یه‌ك بێت. 7- باشتروایه له‌كاتی بێئۆقره‌ییدا خواردن بده‌ن به منداڵه‌كه‌تان یان هه‌وڵبده‌ن بیخه‌وێنن. چونكه ئه‌و دوو هۆكاره له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بێئۆقرهیین. 8- هه‌وڵبده‌ن تووڕه مه‌بن. هه‌وڵبده‌ن به ئارامی منداڵه‌كه‌تان فێربكه‌ن كه شت تووڕدان و بێئۆقره‌یی ڕێگه‌یه‌كی باش نییه بۆ ده‌ربڕێنی داواكارییه‌كانیان. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure