له شاری نیس له رۆژی 16/2 ه‌وه چه‌ندین په‌یكه‌ری سێ ره‌هه‌ندی كاریكاتۆری تایبه‌ت به ڤلادمیر پوتین و دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون و چارلی چاپلن و هارڤی واینستن و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی هۆلێود نمایش ده‌كرێت، ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه تا رۆژی 2/3 داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندین هه‌فته پێش كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه هونه‌رمه‌ندو په‌یكه‌رتاشه‌كان كاته‌كانیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنی جوانترین په‌یكه‌ر. ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه له ساڵی 1873ه‌وه له شاری رووه‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌ستی پێكردو ناونیشانی ئه‌مساڵی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه "پاشای سینه‌ما بوو". وابڕیاره په‌یكه‌ره سێ ره‌هه‌ندییه‌كان به شاری نیسدا بسوڕێنه‌وه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه یادكردنه‌وه‌یه یادی سه‌د ساڵه‌ی یه‌كێك له به‌رهه‌مهێنه‌رانی سینه‌مای فه‌ره‌نسیه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure