17/2/2019 09:13 AM

توێژینەوەیەک لێکەوتەکانی درەنگ خەوتن ئاشکرا دەکات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات ئەو كەسانەی تا درەنگانێكی شەو ناخەون، ئەوا بە رۆژ بە دەست كەمی تەركیزو  ناچالاكی مێشكیانەوە دەناڵێنن.

توێژینەوەكە لەلایەن توێژەرەوانی زانكۆی پەرمنگەهامی بەریتانیەوە ئەنجامدراوە، ئەو كەسانەی درەنگانێكی شەوان دەخەون ئەوا بەشێكی مێشكیان كە تایبەتە بە زهنەوە، ئەو بەشە ناچالاك دەبێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی كە ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردۆتەوە، ئاشكرای كردووە ئەو كەسانەی بە شەوان وەك پێویست ناخەون، ئەوا مێكشان بە خاوی كاردەكات، بەمەش ئەنجامدانی كاری رۆژانەیان قورستر دەبێت، بە بەراورد بەو كەسانەی شەوان زوو خەوتوون.

توێژینەوەكە لەسەر 38 كەس ئەنجامدراوە، كە بۆ ماوەی 16 رۆژ چاودێری ئەو كەسانە كراوە كە هەندێكیان درەنگ دەخەون، هەروەها پێوانەی هۆرمۆناتی میلاتونین كە جەستە شەوان دەریدەدات.

لە ئەنجامدا دەركەوت، ئەوانەی شەوان درەنگ دەخەون، لە رۆژدا كارەكانیان زۆر بە خراپی ئەنجام دەدەن، بەتایبەت لە كاردانەوەی بۆ ئەو ڕووداوانەی كە دێتە بەردەمیان.


خاك - و/گۆران قادر
س: sky news




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved