به‌هۆی زوو تێكچونی پێكهاته‌كه‌ی، له‌باره‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو هۆشداری ده‌درێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له هاووڵاتیان ده‌كات ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رتیشكی خۆر نه‌كڕن. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه كارلێك كردن له‌نێوان ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خواردنه‌وه تێیده‌كه‌ن، پێكهاته‌كه زوو ده‌گۆڕێت شیاوی خواردنه‌وه‌ی نامێنێت، بۆیه لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی كردۆته‌وه له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا به‌ته‌واوی داپۆشراوبن و ده‌به‌و ئاوه‌كه‌ی ناوی دووربن له تیشكی خۆر. وتی: به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان رێگری له‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌كات به سه‌ردانه‌پۆشراوی له كارگه‌كان یاخود له كۆگاكانی عه‌مباركردنه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو ده‌گوازنه‌وه بۆ بازاڕ‌و چێشتخانه‌و ماركێته‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر ئوتۆمبیله‌كه‌دا ده‌گرێت. وتیشی: پێشتریش دوكان و ماركێته‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌كاتی عه‌مباركردندا نابێت خواردن و خواردنه‌وه‌كان له‌به‌ر تیشكی خۆر دابنرێت، به‌هه‌مانشێوه بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش واده‌ی به‌سه‌رچونیان زوو خراپ ده‌بن و زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه؛ هه‌ر كارگه، بارهه‌ڵگر، ماركێت و شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر دابنێت به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ریان ده‌گریێته‌به‌ر. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له هاووڵاتیان ده‌كات؛ له‌كاتی كڕینی ئاوی خواردنه‌وه‌دا هه‌ر ماركێتێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراوی له‌به‌ر تیشكی خۆر دانابوو لێی نه‌كڕن، ته‌نها له‌و شوێن و ماركێتانه ئاوی خواردنه‌وه بكڕن كه ئاوه‌كه‌یان له جێگای تایبه‌تدا داناوه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure