تیمێكی توێژه‌ران له زانكۆكانی گوێلف و تۆرنتۆ ئاشكرایان كردووه كه له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی زیاتری زه‌وی ئه‌گه‌ری ژاراویبوونی خواردنه‌كان زیاتر ده‌بێت. جۆرێك به‌كتریا به‌ناوی كه‌مپیلۆباكتێر هۆكاری سه‌ره‌كی ژماره‌یه‌كی زۆر له حاڵه‌ته‌كانی ژاراویبوونی خۆراكن. توێژه‌ران ئاماژه ده‌كه‌ن ئه‌وجۆره به‌كتریا هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كانی ڕیخوڵه‌ن. ئه‌م به‌كتریایانه له‌ڕێگه‌ی خواردنی ژه‌هراوییه‌وه ده‌چنه ناو له‌شی مرۆڤ و هه‌ندێكجاریش له‌ڕێگه‌ی ئاژه‌ڵه توشبووه‌كانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مرۆڤ. هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشی جوجه‌ڵه‌كانیش هه‌ر ئه‌م به‌كتریایه. به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای به‌ربڵاوییه‌كه‌ی، هێشتا به‌ته‌واوه‌تی ڕوون نییه كه چۆن به‌كتریاكه له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوده‌بێته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریاكه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌وه‌یه كه ده‌فڕن و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه له هاویندا ڕێژه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه زیاد ده‌كات. به‌پێی مۆدێلێك كه توێژه‌ران دروستیان كردووه گۆڕانی كه‌شوهه‌واو گه‌رمبوونی زیاتری زه‌وی ده‌بێته هۆی زیاتربوونی ڕێژه‌ی ئه‌و گیاندارانه‌ی كه ده‌فڕن و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه گواستنه‌وه‌ی به‌كتریاكه زیاد ده‌بێت و خواردنێكی زیاتر ژه‌هراوی ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك كه تا 2080 ڕێژه‌ی خواردنی ژه‌هراوی دوو به‌رامبه‌ر ده‌بێته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure