پزیشكانی زانكۆی تۆپینگن له ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند كه خه‌وی باش یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری جه‌سته. پزیشكان له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا له كاریگه‌رییه‌كانی خه‌وتنیان له‌سه‌ر سیستمی به‌رگری جه‌سته كۆڵیوه‌ته‌وه‌و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ش له جۆرناڵی (Experimental medicine) بڵاوكراوه‌ته‌وه. له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌شت كاتژمێر ده‌خه‌ون و كوالێتی خه‌ویان باشه، خانه‌كانی سیستمی به‌رگرییان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر هۆكاره نه‌خۆشخه‌ره‌كان باشتره. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مخه‌ون زیاتر توشی هه‌وكردنه جیاوازه‌كان ده‌بن، چونكه سیستمی به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازتره به‌راورد به‌وانه‌ی خه‌ویان باشه. توێژینه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر زیانه‌كانی كه‌مخه‌وی كراون به‌وپێیه‌ی كه‌مخه‌وی مه‌ترسی چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن زیاد ده‌كات، له‌وانه خه‌مۆكی، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره. خاك - سیڤا ئازاد س: گۆڤاری هییه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure