به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان خواردنی ژه‌می به‌یانیان و دابه‌زینی كێشدا بوونی نییه. له شوێنه جیاجیاكانی جیهان به‌پێی دابونه‌ریتی خواردن له‌و ناوچه‌یه‌دا، خواردنی جۆراوجۆر بۆ نانی به‌یانی ئاماده ده‌كرێن. سه‌ره‌ڕای جیاوازی كلتوره‌كان له جۆری خواردنه‌كاندا، له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان خواردنی به‌یانی وه‌ك گرنگترین ژه‌می ڕۆژ داده‌نرێت. هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه وزه‌و مادده‌ی كانزایی پێویست بۆ ڕۆژه‌كه دابینده‌كات. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ باس له په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی نانی به‌یانی و ئه‌و بیرۆكه ده‌كات كه پێیوایه خواردنی نانی به‌یانی ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێش و پێچه‌وانه‌كه‌شی واته نه‌خواردنی نانی به‌یانی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش. توێژینه‌وه‌كانی پێشوو باسیان له په‌یوه‌ندی نێوان ته‌ندروستی و خواردنی به‌یانیدا كردووه، بۆ نموونه توێژینه‌وه‌یه‌ك له ژاپۆن ده‌ڵێت كه نه‌خواردنی نانی به‌یانی زۆر زیاتر له خواردنی نانی شه‌وان ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له زانكۆی مۆناش له ئوستراڵیا ئه‌نجامدراوه دوو بیری باو له‌سه‌ر گرنگی خواردنی به‌یانیان ڕه‌تكراونه‌ته‌وه. یه‌كه‌میان ئه‌و ڕوانگه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه پێیوایه خواردنی به‌یانیان په‌یوه‌ندی به دابه‌زینی كێشه‌وه هه‌یه، چونكه سووتانی كالۆری له سه‌ره‌تای ڕۆژدا ڕێگر ده‌بێت له زۆر خواردن له درێژه‌ی ڕۆژه‌كه‌داو ڕاستی ده‌ركه‌وت كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان دابه‌زینی كێش و خواردنی به‌یانیدا نییه. دووهه‌م ئه‌وه‌ی كه بۆیان ده‌ركه‌وت نه‌خواردنی نانی به‌یانی په‌یوه‌ندی نییه به هه‌ستكردنی زیاتر به برسێتییه‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure