ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا – هۆلاند ڕه‌نگه زۆرێكمان هه‌ست به بێزارییه‌كی زۆر بكه‌ین كاتێك له دوای ئه‌نجامدانی كارێك یاخود له كه‌شوهه‌وایه‌كی گه‌رمدا دوای ئاره‌قكردنه‌وه بۆنێكی ناخۆشمان لێدێت. هه‌ندێك له خۆراكه‌كانیش به هۆكاری زیادكردنی بۆنی بێزاركه‌ری ئاره‌ق داده‌نرێن وه‌ك ته‌ماته و كه‌له‌رم و قاوه. به‌ڵام هه‌ندێكی تر له خواردن و خواردنه‌وه‌كان یارمه‌تیده‌رێكی باشن بۆ ڕزگاربوون له بۆنی ناخۆشی ئاره‌قكردنه‌وه، له‌و خۆراك و پێكهاتانه‌ش: 1- ڕۆنی گوێزی هیندی: ڕۆنی گوێزی هیندی به پێكهاته‌یكی كاریگه‌ر داده‌نرێت بۆ له‌ناوبردنی بۆنی ناخۆشی ئاره‌ق، ئه‌مه‌ش به هۆی بوونی ترشی لۆریك كه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی بۆنی بێزاركه‌ر، ده‌توانرێت ڕۆژی 1-2 جار ئه‌م ڕۆنه به‌كار بهێنرێت له‌و شوێنانه بدرێت كه ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه به تایبه‌ت بنباڵه‌كان . 2- ئاوی لیمۆ: ئاوی لیمۆ كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه له ڕزگاربوون له بۆنی ناخۆشی ئاره‌ق و هه‌روه‌ها بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م كاتێك به‌هۆی به‌كتریای زیانبخشه‌وه دووچاری مرۆڤ ده‌بێت،ده‌توانرێت ئاوی لیمۆ به‌یانیان بخورێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری بۆنی ناخۆشی ناوده‌م و بۆ بۆنی ناخۆشی ئاره‌قی ژێر باڵه‌كانیش، ده‌توانرێت لیمۆ به شێوه‌ی قاشكراو بخرێته ژێر باڵه‌كان و پاشان بشۆردرێت. 3- تۆی ڕووه‌كی Fenugreek : كه وه‌ك ده‌ژهه‌وكردن به‌كاردێت و یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ئاره‌ق.ده‌توانرێت ئه‌م ڕووه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ بكرێت و پاش 6-8 سه‌عات بخورێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ چادا تێكه‌ڵ بكرێت، تۆوی ڕووه‌كی Fenugreek به شێوه‌ی ووشكراوه له بازاره ئۆنلاینه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت. 4- گه‌ڵای داری Neem یان (Azadirachta indica):گه‌ڵای ئه‌م داره دژه‌به‌كتریا و دژه‌كه‌ڕووه كه ڕێگریی ده‌كات له دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ئاره‌ق به‌هۆی ئه‌م به‌كتریا و كه‌ڕووانه‌وه. ده‌توانرێت به هه‌مان شێوه‌ی سه‌ره‌وه به‌كاربهێنرێت، واته تۆوی ڕووه‌كی(Fenugreek)، به‌ڵام به‌كارهێنانی پێوسته له 3 جار كه‌متر نه‌بێت له هه‌فته‌یه‌دا. 5- گه‌ڵای گه‌نم : گه‌ڵای گه‌نم بڕێكی زۆر له پڕۆتین و ڤیتامینه‌كانی(C ، B12,B6) تێدایه له‌گه‌ڵ ترشی فۆلیك ئه‌سید، كه ده‌توانێت به‌رگری بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره هه‌وكردنانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ ڕووده‌ده‌ن، ده‌توانرێت ئه‌م گه‌ڵایه به كاڵی و به بڕی(40) گرام له ڕۆژێكدا بخورێت یان به شێوه‌ی وشكراو و هاڕدراو به بڕی 3 گرام له ڕۆژێكدا بخورێت. 6- كه‌ره‌وه‌ز : گه‌ڵای كه‌ره‌وز به‌وه ده‌ناسرێت كه بڕێكی زۆر كلۆرۆفیلی تێدایه هه‌روه‌ها به پێی تویژێنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه یارمه‌تیده‌رێكی باشی جه‌سته‌یه بۆ ڕزگاربوون له پێكهاته‌كانی گۆگرد كه له ئه‌نجامی ئاره‌قكردنه‌وه دروست ده‌بن. 7- نه‌عنا : خواردنی گه‌ڵای نه‌عنا هۆكاریكه بۆ هێوربوونه‌وه به واتایه‌كی تر گه‌ڵای نه‌عنا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دا كه به هۆی دڵه‌ڕاوكێ و كاری قورسه‌وه تووشی ده‌بێت بۆیه به‌مه‌ش ڕێگه له ده‌ركردنی بڕێكی زۆر ئاره‌ق ده‌گیرێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure