بڕی ته‌ندروستی ڕۆژانه‌ی خوێی چێشت بۆ مرۆڤی ئاسایی پێویسته، به‌ڵام له‌و بڕه زیاتر ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه. د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: زۆر خواردنی خوێی چێشت و خواردنی سوێر به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ڕۆژانه ده‌بێته هۆی زیاتربوونی ئه‌گه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی جیاواز كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: 1-به‌رزی فشاری خوێن 2-سستی دڵ و ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ 3-جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ 4-به‌ردی گورچیله‌و سستی گورچیله‌كان 5-شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده 6-نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسقان 7-زۆربوونی كێش و قه‌ڵه‌وی 8-نه‌خۆشی شه‌كره 9-كۆبوونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی له‌ناو له‌ش و ئاوسانی ده‌ست و پێ 10-پێویسته له‌یادمان نه‌چێت زۆر خۆراك هه‌یه كه بڕێكی زۆر خوێی تێدایه وه‌ك خواردنی ناو قوت‌و، ترشیات، دۆشاوی ته‌ماته، په‌نیر. بڕی ته‌ندروستی ڕۆژانه‌ی خوێ چێشت بۆ مرۆڤی ئاسایی نابێت له (دوو گرام و نیو) زیاتر بێت كه ده‌كاته یه‌ك كه‌وچكی چا له خوێی چێشت ڕۆژانه‌و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه نابێت له (یه‌ك گرام و نیو) زیاتر بێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure