به‌پێی شیكاریی، ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ساڵانی 1989 تا 2018 ده‌ركه‌وت كه پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه‌ته هۆی چاره‌سه‌ری باشتری نه‌خۆشییه‌كه‌و له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆرتر له خانمان به‌مهۆیه‌وه له گیانله‌ده‌ستدان ڕزگاریان بووه. به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكا، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی خانمێك له ژیانیدا توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ببێت 12%ـه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌كه به‌راوردیان كردووه كه نزیكه‌ی 268600 ئافره‌ت له ئه‌مریكا له ساڵی 2019دا وه‌ك توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ستنیشان بكرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ساڵانه ڕێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك 0.4% زیاد ده‌كات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌م هۆكاره ساڵ به‌ساڵ كه‌متر ده‌بێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر خانمانی توشبووی شێرپه‌نجه له ته‌مه‌نی 40-84 ساڵ و له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1989 تا 2018 كراوه، ده‌ركه‌وت ساڵانه ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌هه‌ر ساڵێكدا له‌نێوان 1.8 بۆ 3.4 له سه‌د كه‌میكردووه. له ساڵی 2015دا نزیكه‌ی 23703 تا 39415 كه‌س و له ساڵی 2018دا 27083 تا 54726 كه‌س ژماره‌ی قوربانیانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ئه‌مریكا كه‌میكردووه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure