1- یاسای 24كاتژمێر: به‌پێی ئه‌م یاسایه نابێت شتێك بكڕێت كه له كه‌متر له 24 كاتژمێر له‌وه‌پێش بیرت لێنه‌كردۆته‌وه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه خێرا‌و بێ بیركردنه‌وه ده‌یانكڕین له‌ڕووی هه‌سته‌وه‌یه‌و پێویست نین. 2- هه‌وڵبده‌ن زیاتر پاره له‌ناو كارت و ئه‌ژماری بانكیدا هه‌ڵگرن تا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستتانه‌وه بێت. 3- بۆ هه‌ر ڕۆژێكتان به‌پێی داهاته‌كه‌تان بودجه‌یه‌ك دیاری بكه‌ن و له‌وه زیاتر خه‌رج مه‌كه‌ن. 4- پێویست ناكات بۆ پاشه‌كه‌وتی پاره كه‌سێكی چاوچنۆك بیت. ته‌نیا شتانێك بكڕه كه یارمه‌تیتان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی باشتر به‌ده‌ستبهێنن. بۆ نموونه له‌نێوان جلێك كه ته‌نها له‌به‌ر ڕازاوه‌ییه‌و جلێك كه بۆ شوێنی كار ده‌بێت، دووهه‌میان هه‌ڵبژێرن. 5- هه‌وڵبده‌ن كاتی ئازاد به‌ده‌ستبهێنن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به بڕه پاره‌یه‌ك كاره‌كانتان به كه‌سێكی تر بسپێرن، ده‌توانن كاتێكی ئازادی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن. 6- هه‌وڵبده‌ن ئه‌زموونی نوێ بكه‌ن. كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌زموونی نوێ بكه‌ن وه‌ك به‌ده‌ستهێنای زانیاری، گه‌شت و وه‌رزشكردن. 7- سه‌ره‌تا پاره‌كه‌تان له‌و شتانه‌دا سه‌رفبكه‌ن كه نه‌گۆڕن و به‌رده‌وام له ژیاندا ده‌بێت پاره‌ی بۆ بده‌ن، پاشان ئه‌گه‌ر پاره‌تان بۆ مایه‌وه له‌سه‌ر شتی تر خه‌رجی بكه‌ن. 8- لیستێكی ساڵانه له‌و شتانه ئاماده‌بكه‌ن كه پێویسته بیانكڕن. 9- له‌سه‌ر ئه‌و شتانه سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن كه بۆ ته‌ندروستی و باری ده‌روونیتان قازانجیان هه‌یه. 10- ڕۆژانێك یان كۆتایی هه‌فته دیاری بكه‌ن كه "هیچ شتێك" نه‌كڕن. 11- پاره ورده‌كانتان له جێیه‌كدا پاشه‌كه‌وت بكه‌ن. 12- به‌رله‌وه‌ی كه‌لوپه‌له خراپبووه‌كانتان فڕێبده‌ن هه‌وڵبده‌ن نۆژه‌نیان بكه‌نه‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure