18/2/2019 03:30 PM

وەرەبمکە بەباخچە

نوێترین کتێبی شیعری (بەیان ئیبراهیم )ە بەناوی ( وەرەبمکە بەباخچە) ئەم کتێبە لەلایەن پرۆژەی رۆشنبیری گوڵیارەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
ئەم کتێبە  پێک هاتووە  لەچەند پارچە شیعروقەسیدەیەکی جیاواز  کە هەوڵێکی ژنانەیە لەڕێگەڕێگەی مینبەری وشەوە گوزارشت لە ژیانێکی جوانترو ژن بوونێکی جیاواز بکات وەرە بمکە بەباخچە لە دوتوێی (١٨٤) لاپەڕەدا بڵاوکرایەوە.
بەیان ئیبراهیم سەبارەت بەم کتێبە دەڵێت:شیعر گەڕانە بەدوای ئەو دنیایەدا کە (جوانیەکان و ژیان دۆستی) خۆی تیادا مانیفێست دەکاتدروست؛ردنی دنیایەکە کە مرۆڤ کۆی بەرکەوتەکانی لەگەڵ دەوروبەر دەگۆڕێت،لەم دنیایەدا هەمووشتەکان جیاوازن(بینین و بیستن و چێژ) لە چواچێوەی ستاتیکای دەقداجۆرێکی ترە،دەکرێت ڕەنگ و دەنگ لەم دنیایە بەشێوەیەکی تر ڕێک بخرێت کە تەواو جیاوازە لەوەی کە هەیە،یان تێکدانی شتەکان و دروستکردنەوەی بەوشێوەیە کە شاعیر دروستی دەکات وەک تابلۆیەکە لەوشە نمایشی دەکات. 

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved