سایتی سی ئێن ئێن توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئاماری مه‌ترسی زۆر به‌كارهێنانی خۆراكی ناته‌ندروستی ئاشكرا كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زۆر خواردنی خۆراكی ئاماده‌كراو و له‌قتونراو ئه‌كرێ ببێته هۆی ته‌مه‌ن كورتی، توێژه‌ره‌كان ئه‌وه‌یان دووپاتكردۆته‌وه كه به‌كارهێنانی خۆراكی ئاماده‌كراو به رێژه‌ی 10% ده‌بێته هۆی زیادبوونی مه‌ترسی مردن به‌ڕێژه‌ی 14%. به‌كارهێنانی ئه‌وجۆره خواردنانه رێژه‌ی كۆتایی مردن زیاد ده‌كات له‌پاڵ خوه ناته‌ندروسته‌كانی تری وه‌ك كه‌می جوڵه‌و وه‌رزشكردن و جگه‌ره‌كێشان كه مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ زیاتر ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆراكه ئاماده‌كراوه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، بۆیه پێویسته بزانین كه خۆراكی ئاماده‌كراو و ده‌ستكاریكراو مانای چییه‌و كام خۆراكانه ده‌گرێته‌وه: هه‌مووان ده‌زانین كه خۆراكی ئاماده‌كراو واتای پاراستنی خۆراك و تایبه‌تمه‌ندییه سروشتيیه‌كانی خۆراكه‌كان دێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر، وه‌ك خۆراكه شۆراوه‌كان كه خۆی له سه‌وزه‌و میوه‌ی پارچه‌كراو، زه‌ڵاته، دانه‌وێڵه‌ی برژاودا ده‌بینێته‌وه. ئه‌م خواردنانه ده‌ستكاریده‌كرێن بۆ پاراستن و زیادكردنی پێكهاته‌ی خۆراكه‌كه‌و تازه‌یه‌تییه‌كه‌ی به باشترین شێوه وه‌كو ماسی له‌قتونراو و پاقله‌و ته‌ماته‌و هه‌روه‌ها سه‌وزه‌وات و میوه‌ی به‌ستوو. كه ته‌ندروستن و پێكهاته‌ی خۆراكی گرنگیان تێدایه. خواردنه ئاماده‌كراوه‌كانی تر كه ته‌ندروسترن و زیانیان كه‌متره بریتین له ساس و به‌هارات و دانه‌وێڵه‌و پسكویتی وشك و كه‌ره‌ی ڕووه‌كی و ماست و زیادكردنی كانزای كالسیۆم و ڤیتامین دی له شیردا. هه‌روه‌ها خۆراكی زیاد له‌پێویست ده‌ستكاریكراومان هه‌یه كه كێشه‌ن بۆ ته‌ندروستی به زیادكردنی خوێ، شه‌كر، زه‌یت، چه‌وری و تام و ڕه‌نگ و پێكهاته‌ی تری تایبه‌تی زیادكراو كه ژه‌مه ئاماده‌كراوه‌كان و گۆشت و تام و شیرینی ده‌گرێته‌وه. خۆراكه ئاماده‌كراوه‌كان ئه‌و خواردنانه‌ن كه رێسایه‌كی پیشه‌سازیشیان هه‌یه كه چوار یان پێنج پێكهاته له‌خۆده‌گرێت بۆ نموونه زه‌یتی هایدرۆجینكراو (ڕۆن)، ڕه‌نگ، زیادكردنی هه‌ندێك تامی كانزایی تر كه له پێكهاته خۆراكییه‌كانی تردا نابینرێت. ئه‌و خواردنه ده‌ستكاریكراوانه‌ی كه پێویسته كه‌متر به‌كاربهێنرێن بریتین له: سه‌رچاوه‌ی ئه‌مجۆری خۆراكه له پۆلێنكردنی گروپی (NOVA)دێت، كه به‌كارهێنرا له ده‌رمانخانه‌ی ناوخۆیی (JAMA)، جۆری خواردنه‌كان دیاری ده‌كات به‌پێی سروشت و بڕی خۆراكه‌كان به مه‌به‌ستی ده‌ستكاریكردنیان. له‌و خواردن و خواردنه‌وه باوانه‌ی به‌پێی پۆلێنكردنه‌كانی گروپه‌كان ئاماده‌ده‌بن بۆ ده‌ستكاریكردن: •خواردنه‌وه گازییه‌كان •ئه‌و شیرینیانه‌ی كه تامی جۆراوجۆری تێدایه •ئایس كرێم •شیرینه‌مه‌نیی (نه‌سته‌له، نوقڵ) •كه‌ره‌ی رووه‌كی •هه‌ویره‌مه‌نی، پسكویت، كێك •دانه‌وێڵه •شه‌ربه‌تی میوه، كاكاو •كنتاكی •ساس •به‌رهه‌مه هاڕاوه‌كان و كه‌پسكراوه‌كان •هه‌مبه‌رگر، سۆسج، هۆت دۆگ •ئه‌ندۆمی، شۆربای هاڕاو له‌پاكه‌ت نراو ئه‌مجۆره خۆراكانه خواستی زۆری له‌سه‌ره به‌هۆی چێژ‌و تامی تایبه‌تیان به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می مۆدێرندا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی هه‌یانه ده‌بێت به رێژه‌یه‌كی زۆركه‌م به‌كاربهێنرێن، به‌تایبه‌تی گه‌ر هیواخوازبین ژیانێكی ته‌ندروست و درێژتر ببه‌ینه‌سه‌ر. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure