له وڵاتی ئیسپانیا پزیشكان هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی سووده‌كانی سه‌وزه له‌كاتی سووركردنه‌وه‌دا به‌راورد به كۆڵاندنی له‌ناو ئاودا، بۆ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش گرنگیان به ته‌ماته‌و كوله‌كه داوه له‌به‌رده‌وامبوونیشدا هه‌روه‌ها تێستیان له‌سه‌ر هه‌موو سه‌وزه‌كانی تریش كردووه. له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كه‌دا پزیشكان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌وزه‌ی سووركراوه سوودی زیاتره له‌چاو سه‌وزه‌ی كوڵاو، به‌وپێیه‌ی كه له‌كاتی كۆڵاندندا زۆربه‌ی ڤیتامینه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه. ئاماژه‌ش ده‌ده‌ن به سه‌وزه‌ی سووركراو كه سوودی زیاتره به‌تایبه‌تی له‌ناو رۆنی زه‌یتوندا، به‌وهۆیه‌ی كه سه‌وزه ڤیتامینی رۆنه‌كه هه‌ڵده‌مژێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا رێژه‌ی چه‌وری زیاد ده‌كات و پێكهاته‌ی كالۆری به‌رزتر ده‌بێت. ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه خواردنی سه‌وزه به سووركراوی سوودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و شه‌كره‌و هه‌روه‌ها بینایی چاویش ده‌پارێزێت. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure