ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ده‌ریخستووه كه خواردنی شوكولاته به‌شێوه‌ی رێكخراو مه‌ترسییه ته‌ندروستییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه. گۆڤاری (American Heart Journal)ی ئه‌مریكی تایبه‌ت به دڵ له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به سووده‌كانی شوكولاته كردووه بۆ چالاككردن و پاراستنی دڵ له نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان. پسپۆڕانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ئاشكرایده‌كه‌ن هه‌فتانه خواردنی 28 گرام له شوكولاته به‌ڕێژه‌ی 18% دڵ له ئاوسان ده‌پارێزێت. پزیشكانی دڵ سه‌لماندوویانه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان خواردنی شوكولاته به شێوه‌یه‌كی رێكخراو له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی گیرانی بۆری خوێن له دڵدا، گیرانی بۆری خوێنیش هۆكاره بۆ ناڕێكی لێدانی دڵ و ڕوودانی جه‌ڵته. شاره‌زایان ئاماژه به خواردنی كاكاو ده‌كه‌ن كه 70%ی له شوكولاته پێكهاتووه‌و ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له پارستنی دڵ، له پێكهاته‌ی كاكاودا دژه ئۆكسان هه‌یه له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر له مه‌گنسیۆم، یارمه‌تیده‌رن له چالاكبوونی سوڕی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن، هه‌روه‌ها سیستمی به‌رگری له‌ش به‌هێزده‌كات و خوێن به باشی ده‌گه‌یه‌نێت به ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure