هۆڕمۆنی دڵخۆشی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی كه‌سه‌كان و هه‌وڵدان بۆ سه‌ركه‌وتن له ژیانیانداو زاڵبوون به‌سه‌ر خه‌مه‌كانیان. توێژه‌رانی په‌یمانگای كاردۆزۆ له به‌رازیل ده‌ریانخستووه، به ده‌یان هۆڕمۆن به‌رپرسن له دڵخۆشی و باشتركردنی خانه ده‌ماره‌كان، به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر هۆڕمۆنی سیرۆتۆنینه، كه كارده‌كات بۆ باشتركردنی میزاج، توێژه‌رانیش بۆ زیادكردنی ئه‌مجۆره هۆڕمۆنه به شێوه‌یه‌كی سروشتی و به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان ئاماژه به كۆمه‌ڵێك ڕێگه ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش: *ئه‌نجامدانی وه‌رزش: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی توند هه‌یه له‌نێوان وه‌رزش و ئاستی زیادبوونی هۆڕمۆنی دڵخۆشی، دیارترینی ئه‌و وه‌رزشانه‌ش مه‌له‌كردن و به‌پیاده ڕۆشتنه. *ئه‌نجامدانی یۆگا: یۆگا ده‌روون ئارامده‌كاته‌وه‌و له خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ به‌دوورده‌بیت و له‌ناخه‌وه هه‌ست به ئارامی و ئاشتی ده‌كه‌یت، ڕێژه‌ی ده‌ردانی هۆڕمۆنی دڵخۆشی زیاتر ده‌كات. *خۆدانه به‌ر تیشكی خۆر: ڕۆژانه خۆدانه‌به‌ر تیشكی خۆر بۆ ماوه‌ی سێ خوله‌ك كاتی بایۆلۆجی جه‌سته ڕێكده‌خات و فشاری ده‌روونی كه‌مده‌كاته‌وه. *خواردنی شیرینی: ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به شه‌كر، هانی مێشك ده‌ده‌ن هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین زیاتر ده‌ربدرێت، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و هه‌ست به دڵنیایی و متمانه‌ی زیاتر ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌وی له خواردنیاندا نه‌كرێت. *خواردنی ئۆمێگا3: ئۆمێگا3 یه‌كێكه له‌و ترشه چه‌ورییانه‌ی كه له ماسی و چه‌ره‌سات و میوه وشككراوه‌كاندا هه‌یه، ڕێژه‌ی ده‌ردانی هۆڕمۆنی دڵخۆشی له جه‌سته‌دا زیاتر ده‌كات. *مه‌ساجكردن "شێلان": له‌كاتی توڕه‌یی و هه‌ستكردن به نائارامی ده‌روونی ناوچه‌وان و شان و مل و هه‌ردوولای چاو بشێلرێت، گرژیی ده‌روونی كه‌مده‌كاته‌وه. *بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی: بیره‌وه‌رییه نه‌رێنییه‌كان كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر تێكچوونی میزاج دروستده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ئه‌رێنی بیربكه‌یته‌وه میزاج باشتر ده‌بێت و هۆڕمۆنی دڵخۆشی زیاتر ده‌بێت. خاك - سیڤا ئازاد س: سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure