ڕۆژی 22-2-2019 پرۆژه‌ی ماڵی مام راگه‌یه‌نرا. پرۆژه‌ی ماڵی مام، پرۆژه‌یه‌كه له‌سه‌ر مه‌زاری مام جێبه‌جێ ده‌كرێت و پێكدێت له مۆنۆمێنت و كتێبخانه‌ی نیشتمانی هۆڵ و گه‌له‌ری و سه‌كۆی ئازاد‌و پارك و داری به‌ردار. به ئاماده‌بوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی حكومی و حزبی و رۆشنبیران، له هۆڵی سینه‌مای یه‌ڵماز گۆنای له ئه‌منه‌سوره‌كه‌ی شاری سلێمانی مه‌راسیمی ئاشكراكردنی پرۆژه‌ی (ماڵی مام) به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال و شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، پاشان ئاكۆ غه‌ریب خاوه‌نی پرۆژه‌كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌و وتی: ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر رووبه‌ری (80) دۆنم جێبه‌جێ ده‌كرێت و پێكهاتووه له چوار به‌ش: 1. مه‌زاری مام: پێكهاتووه له مۆنۆمێنتێك به به‌رزی (32) مه‌تر له‌سه‌ر رووبه‌ری (2) هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه. 2. بینایه‌كی شه‌ش نهۆمی: له‌سه‌ر رووبه‌ری (30) هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه، كه ئه‌م به‌شانه له‌خۆده‌گرێت: (مۆزه‌خانه‌ی مام، كتێبخانه‌ی نیشتمانی، دوو هۆڵی بۆنه‌كان، كه یه‌كێكیان جێگای (2) هه‌زار كه‌س ده‌بێته‌وه، ئه‌وی تریشیان هۆڵێكی (400) كه‌سیه، گه‌له‌ری، ریستۆرانت، ئۆفیس و به‌شی VIP، له‌گه‌ڵ دوو گه‌راجی ژێرزه‌مینی، یه‌كه‌میان بۆ vip و ئه‌وی تریشیان بۆ گه‌شتیاران. 3. سه‌كۆی ئازاد: له‌سه‌ر رووبه‌ری (500) مه‌تر چوارگۆشه. 4. پارك: كه رووبه‌رێكی سه‌وزایی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، بۆ حه‌وانه‌وه‌ی گه‌شتیاران و گۆڕه‌پانێك بۆ یاری منداڵان، باخێكی گه‌وره بۆ داری به‌ردار تا گه‌شتیاران و هاووڵاتیان له به‌ره‌كه‌ی سوودمه‌ند ببن. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure