زانایانی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كه‌ن، كاتێك مرۆڤ ڕوبه‌ڕووی فشارێكی ده‌روونی سه‌خت ده‌بێته‌وه كه به‌هۆی روودانی مردنی كه‌سێك یان جیابوونه‌وه‌و گۆشه‌گیری، یاخود به‌شێوه‌ی له‌ناكاو خۆشییه‌ك له‌ده‌ستده‌دات وه‌كو به‌ده‌ستنه‌هێنانی نازناو یان خه‌ڵاتێكی گه‌وره، ئه‌وا گۆڕانكارییه‌ك له دڵیدا ڕووده‌دات و توشی ئازارێكی زۆری ده‌كات كه هاوشێوه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵه. پێگه‌ی "هارت-ئۆرگ" بڵاویكردووه‌ته‌وه ئافره‌تان زیاتر له پیاوان توشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌سه‌كه هه‌ست به ئازارێكی زۆر به‌هێز ده‌كات له سنگیدا، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنێكه كه دڵه‌ڕاوكێ دروستده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كێشه له لێدانه‌كانی دڵدا، ئه‌م نیشانانه له هه‌موو كه‌سێكی "دڵشكاو"دا ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر مێژووی توشبوون به هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌كی دڵیشی نه‌بووبێت، ئازاره‌كه به‌جۆرێك ده‌بێت كه‌سه‌كه هه‌ست به گرژی و توندی ماسولكه‌كانی دڵی ده‌كات. چاكبوونه‌وه‌ی "دڵی شكاو" ماوه‌كه‌ی زۆر ناخایه‌نێت ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، به‌ڵام له هه‌ندێك دۆخی تردا ماوه‌ی زیاتری ده‌وێت. دووجۆر پشكنین نیشانه‌كانی "دڵ شكان" ده‌رده‌خات، ئه‌وانیش پشكنینی EKG كه چالاكی كاره‌بایی له دڵدا تۆمارده‌كات، له‌گه‌ڵ پشكنینی خوێن. خاك - سیڤا ئازاد س: عه‌ره‌بی ئه‌لیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure