له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردندا ئه‌گه‌ر ئاگاداری هه‌ندێك ڕێنمایی پزیشكان نه‌بین خواردنه‌كان هه‌رچه‌ند ته‌ندروست بن ئه‌وا گرفتی ته‌ندروستی زیاد ده‌كه‌ن و زیانه‌كان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ چه‌ند ئاكامێكی لێده‌كه‌وێته‌وه. د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م خواردنانه پێویسته ئاگاداربین.. 1-خواردن سوركردنه‌وه: له‌كاتی سوركرنه‌وه‌ی خواردن له‌ناو زه‌یت و ڕۆندا وه‌ك سه‌وزه‌و گۆشت، به‌شێك له پێكاتووه خۆراكییه به‌سووده‌كانی ئه‌گۆڕین بۆ مادده‌ی زیانبه‌خش و ده‌بێته هۆكای نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشی دڵ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی و ڕۆژانه به سووره‌وه‌كراوی بخورێن، باشتره به كوڵاوی یان برژاوی بخورێن. 2-زۆر برژاندنی گۆشت و ڕه‌شبوونی ڕه‌نگه‌كه‌ی و سوتاو ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه. 3-تامكردنی خواردن بۆ زانینی ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی: نابێت بۆ زانینی كاتی به‌سه‌رچوونی خواردن دوای چه‌ند ڕۆژێك له ئاماده‌كردنی تام بكرێت. له‌بری ئه‌وه پێویسته په‌نا ببرێته‌به‌ر ڕه‌نگ و بۆنی خواردنه‌كه. 4-خواردنی هه‌ویر: له‌كاتی دروستكردنی كێك و شیرینی نابێت هه‌ویره‌كه بخورێت چونكه به‌كتریای زیانبه‌خشی تێدایه، له‌وانه سالمۆنێلا كه ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبوون، هه‌روه‌ها ئاردیش به‌كتریای سالمۆنێلای تێدایه. 5-نه‌شتنی ده‌ست كاتی چێشتلێنان و ته‌نها سڕینی به‌تایبه‌ت كاتی لێنانی گۆشت و مریشك، پێویسته به ئاو و سابوون ده‌ست بشۆرێت لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی بیست چركه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure