23/2/2019 10:05 AM

مۆبایلی گالاكسی S10 نمایش ده‌كرێت

سامسۆنگ له‌ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می نوێی نمایش كرد.

مۆبایلی گالاكسی S10 مۆبایلی نووشتاوه‌ به‌ ناوی گالاكسی فۆڵد، مۆبایلی گالاكسی ئیكس كه‌ ئینته‌رنێتی 5جی هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانن.

گالاكسی S9و S9 پلاس كه‌ له‌ مانگی فێوریه‌ی پاردا خرانه‌ بازاڕ به‌ باشی نه‌فرۆشراون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نرخی به‌رزیان بوو. پاره‌كه‌ كۆمپانیای هواوی چینی له‌ڕووی ژماره‌ی فرۆشه‌وه‌ پێش كۆمپانیای ئه‌پڵ كه‌وته‌وه‌و پێشبینی ده‌كرێت كه‌ تا ساڵی 2020 پێش كۆمپانیای سامسۆنگ بكه‌وێته‌وه‌.

مۆبایلی گالاكسی S10 ڕۆژی 20 فێبوریه‌ له‌ سان فرانسیسكۆ نمایش ده‌كرێت و له‌ڕۆژی 8ی مارسدا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌. بڕیاره‌ ئه‌م مۆبایله‌ به‌ نرخی 550 دۆلار پێشفرۆش بكرێت.

مۆبایلی گالاكسی S10 زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ك مۆدێلی پێشووتری واته‌ مۆبایلی گالاكسی S9ه‌ به‌ڵام تۆزێك ته‌نكتره‌و شاشه‌كه‌ی 6.1 ئینچه‌و سێ كامێرای هه‌یه‌. به‌پێی ده‌نگۆیه‌ك كه‌ بڵاوبووته‌وه‌ مۆدێله‌كانی مۆبایلی گالاكسی S10 پڵاس مۆبایلی گالاكسی S10Eش له‌گه‌ڵ ئه‌م S10 بڵاوده‌بنه‌وه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved