دۆزینه‌وه‌ی هێلكه‌یه‌ك كه په‌ڵه‌ی خوێنی تێدا بێت زۆر ده‌گمه‌نه. له‌ڕاستیدا كه‌متر له 1%ی هێلكه‌كان په‌ڵه‌ی خوێنیان تێدایه. ڕه‌نگی هێلكه فاكته‌رێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی كه هێلكه‌یه‌ك په‌ڵه‌ی خوێنی تێدا بێت. نزیكه‌ی 18%ی ئه‌و هێلكانه‌ی كه ڕه‌نگیان قاوه‌ییه، په‌ڵه‌ی خوێنیان تێدایه به‌ڵام ته‌نیا نیو له سه‌دی هێلكه سپییه‌كان به‌وشێوه‌یه‌ن. كه‌مبوونی ڤیتامین ئه‌ی و ڤیتامین دی و سترێس له هۆكاره گرنگه‌كانی هه‌بوونی په‌ڵه‌ی خوێنن له هێلكه‌دا. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكاو بۆردی ته‌ندروستی هێلكه ده‌ڵێن كه هه‌بوونی په‌ڵه‌ی خوێن له هێلكه‌دا شتێكی ته‌ندروسته به مه‌رجێك كه هێلكه‌كه به باشی بكوڵێت. خواردنی هێلكه‌ی كاڵ یان باش نه‌كوڵاو، چ په‌ڵه‌ی خوێنی تێدابێت یان تێیدا نه‌بێت، ده‌توانێت ببێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك سكچوون، تا و ژانه‌سك. ئه‌گه‌ر هێلكه‌ی واتان بینی و بێزتان له خواردنی نه‌كرد، ده‌توانن هێلكه‌كه تێكه‌ڵبكه‌ن یان به شتێك ئه‌و په‌ڵه‌یه لابه‌رن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure