23/2/2019 03:45 PM

چیرۆكی تاراوگەیەك

 

چیرۆكی تاراوگەیەك، ناونیشانی كتێبێكی تایبەتە دەربارەی یڵماز گونەی، لە نووسینی ئیدی هوپشمید، وەڕگێڕانی ڕۆژنامەنووس و نووسەر هێژا دڵشاد.
ئیدی هوپشمید دەرهێنەرێكی سویسرییەو هاوكات هاوڕێی نزیكی یڵماز گونەی بووە.
لەم كتێبەدا نووسەر پانتاییەكی زۆری بە گێڕانەوەی ژیانی یڵماز گونەی لە وڵاتی تاراوگە داوەو هاوكات وەك شایتحاڵێكی ڕووداوەكان، چیرۆكی هەڵهاتنی یڵماز گونەی لە توركیا دەگێڕێتەوە بۆمان كەخۆی یەكێك بووە لەو كەسانەی لەو كاتەدا خۆبەخشانە هاوكاری یڵماز گونەیكردوە.
نووسەر چیرۆكی سەركەوتنی سینەماكارێكی كورد لە بەندیخانەی ئیسپارتەوە بۆ فیستفاڵی كان دەگێڕێتەوە بۆ مان و بەوردی ئاماژەی بەسەرلەنوێ بەرهەمهێنانی قیلمی "ڕێگا" لە ئەوروپا كردوە، دواتریش چۆنیەتی بە دەستهێنانی خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی لە فستیفاڵی فیلمی كان لە ساڵی 1982 باسكردوە. 

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved