خه‌ڵكانێكی زۆر به‌هۆی بۆنی ناخۆشییه‌وه واز له خواردنی سیر‌و پیاز هێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان له‌بیركردووه كه خواردنی سیر‌و پیاز سوودێكی زۆری هه‌یه‌و خۆیان له سووده‌كانیان بێبه‌شكردووه. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆ پزیشكی شانگهای چین ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی سه‌وزه به‌تایبه‌تی سیر‌و پیازو كه‌وه‌ر ده‌بنه هۆی پاراستنی له‌شی مرۆڤ له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 1600 پیاو و ژن ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سیر‌و پیاز ده‌خۆن به‌ڕێژه‌ی 79% توشیبوونیان به‌وجۆره له شێرپه‌نجه كه‌متره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی سه‌وزه به‌تایبه‌تی سیر‌و پیاز ناخۆن. زانكۆی پزیشكی شانگهای ڕێنماییداوه كه پێویسته مڕۆڤ ڕۆژانه 45 گرام پیاز بخوات بۆ ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان نه‌بێت. خاك - گۆران قادر س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure