24/2/2019 09:35 AM

گوڵ نیسا خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فیلمە داهێنەرانەی سویسڕای بەدەستهێنا

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دەرهێنانی "سەتار چەمەنی گوڵ" خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەری کچی لە فێستیڤاڵی فیلمە "داهێنەرانە"ی سویسڕای بەدەستهێنا.

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" Golnesa یەکەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "سەتار چەمەنی گوڵ"، لە نووسینی سیناریۆی سینەماکاری کورد "ڤیدا ساڵحی"، بە بەڕێوەبەرایەتی وێنەگرتنی "محەمەد فەکووری" و بە ڕۆڵبینینی سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعود محەمەدی، ویدا عەمویی، لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا رۆژی دووشمەمە 18ی فیبرییەی 2019 لە هۆڵی "سینەما کینۆ" Cinématte Kino لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە سینەماییەکان" لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە "داهێنەرانە" Innovation لە وڵاتی سویسڕا نمایشکراو لەلایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلم بە "سەتار چەمەنی گوڵ" و "یۆسف کەریمی" بەرهەمهێنەران ئەم فیلمەو هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بە خاتوو "یەگانە ڕەجەبی" ئەکتەری ئەم بەرهەمە سینەماییە بەخشرا.

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە "داهێنەرانە" لە چەندین بەش و لە نمایشی بەرهەمی کۆمەڵێک دەرهێنەر لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە رۆژانی 15 تا 18ی فیبرییەی 2019 لە شاری بێڕن لە وڵاتی سویسڕا بەڕێوەچوو.

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" تائێستا لە 25 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بەشداری کردووەو 8 خەڵاتی جیهانی لە بەشەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان، باشترین بەڕێوەبەری وێنەگرتن، باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین ئەکتەری کچی بەدەستهێناوەو لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم کاندیدی باشترین سیناریۆ بووە.

هەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی بڵندی چیرۆکی "گوڵ نیسا" بریتین لە:
دەرهێنەر: سەتار چەمەنی گوڵ
نووسەری سیناریۆ: ڤیدا ساڵحی
بەڕێوەبەری فیلمهەڵگرتن: محمەمەد فەکووری
دەنگهەڵگرو دەنگدانەر: بێهرووز، موعاونیان
مونتاژ: کاوە عەزیزی
ئاوازدانەر: کارەنگ کەرباسی
بەرپرسی پلان: حوسێن مەرزبان
دیزاینی میکیاژ: ڤیدا ساڵحی
بەرپرسی بەرهەم: مەریەم قاسم ئابادی
یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر: سیاوەش رەمەزانلوو،
یاریدەدەری دووهەمی دەرهێنەر: محەمەد تۆریوەریان
چاککردنی ڕەنگ: سامان مەجدوەفایی
لابراتواری دیجیتاڵ: مێهرداد سولەیمانی
مونشی سەحنە: مەریەم، رووزبەهانی
یاریدەدەرانی فیلمهەڵگر: حوسێن سادقی، حەمید محەمەدزادە، ناسح عەبدوڵڵاهی، ئەحمەد رەزا سادقی
یاریدەدەری دەنگ: سوهەیل حوسێن، خانی
جێگری بەرهەم: عەباس ئەبویەسانی
بەرپرسی سەحنە: حامید ئەحمەدی
ئەرشیفی جلوبەرگ: تاهیرە سەروەری
گروپی تەدارەکات: کەیهان عەلیزادە، عەلی قودرەتی
هاتوچۆ: سەعید مورادی
ئەکتەرەکان: سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعود محەمەدی، ویدا عەموویی و ...
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی
بەرهەمهێنەران: سەتار چەمەنی گوڵ و یۆسف کەرەمی
بەرهەمی: کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە"

خاك - بەڕێوەبەرایه‌تی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی گوڵ نیسا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved