گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ته‌نها سه‌هۆڵه‌كان ناتوێنێته‌وه‌و گه‌رده‌لووله‌كان به‌هێز ناكات. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ زیانه‌كانی ئه‌م گۆڕانه له‌سه‌ر دڵی منداڵان ده‌خاته به‌رباس. توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و گه‌رما زۆره‌ی به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوه‌هه‌واوه دروستده‌بێت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری منداڵان كێشه‌ی دڵیان هه‌بێت. هێشتا ڕوون نییه كه چۆن كه‌شی گه‌رم له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵی منداڵ كاریگه‌ری داده‌نێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان كراون گه‌رمای زۆر ده‌بێته هۆی مردنی خانه‌كانی تۆل و له‌و پڕۆتینانه‌دا كه به گه‌رما هه‌ستیارن كارلێكێك ڕووده‌دات و ئه‌وه‌ش له قۆناغی گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌دا كاریگه‌ری ده‌بێت. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر دراوه‌یه‌ك كراوه كه ناسا بۆ پێشبینی كه‌شوهه‌وا به‌رهه‌می هێناوه، توێژه‌ران له مۆدێلێكی كۆمپیوته‌ری كه‌ڵكیان وه‌رگرت كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمییه‌ك پیشانده‌دات كه خانمانی دووگیان له وه‌رزه گه‌رمه‌كانی هاوین و به‌هاردا به‌ره‌وڕووی ده‌بنه‌وه. به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌نێوان ساڵانی 2025 تا 2035، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له وڵاتی ئه‌مریكا به نه‌خۆشی دڵه‌وه له‌دایكده‌بن، 7000 حاڵه‌ت زیادبكات. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure