جومگه‌كان بریتین له به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو ئێسك یان زیاتر، كه پارێزگاری لێكردنیان و به‌هێزكردنیان كارێكی گرنگه، چونكه هه‌ر داخورانێك له جومگه‌كاندا ئازارێكی زۆر دروستده‌كات و هه‌میشه‌یش ده‌بێت. بۆ پاراستن و ته‌ندروستی جومگه‌كان د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕی ئازار‌و جومگه‌كان به سایتی خاكی راگه‌یاند: سێ جۆر جومگه هه‌یه له له‌شدا: 1-جومگه‌ی نه‌جوڵاو: وه‌كو ئه‌و جومگه‌یه‌ی ئه‌كه‌وێته نێوان ئێسكه‌كانی سه‌ر كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناجوڵێن. 2-جومگه‌ی كه‌مێك جوڵاو: ئه‌و جومگانهن كه توانای هه‌ندێك جوڵه‌یان هه‌یه وه‌كو جومگه‌كانی نێوان بڕبڕه‌كانی پشت. 3-جومگه‌ی ساینۆڤیهم: ئه‌مه له‌هه‌موو جومگه‌كان زیاتر توانای جوڵه‌یان هه‌یه به كركراگهو شله‌ی ساینۆڤیه‌ڵ ده‌وردراون، كه جوڵه‌یان ئاسان ده‌كه‌ن، وه‌كو جومگه‌ی ئه‌ژنۆ، جومگه‌ی شان، جومگه‌ی ئه‌نیشك. ته‌مه‌ن، پێكان، جوڵه‌ی هه‌ڵه، خۆراك ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر جومگه‌كان و برینداربوون و داخورانی كركراگه‌ی جومگه‌كه، هه‌ندێكجار له‌شی مرۆڤ ناتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌م داخورانه بكات، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی جومگه‌یه‌كی باش و ته‌ندروستمان هه‌بێت پێویسته ئه‌م 7 ڕێنماییه په‌یڕه‌و بكه‌ین: 1-به‌رده‌وامبه له جووڵه‌كردن ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌میشه وه‌رزش بكه‌یت، نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رده‌وام به بهجوڵهكردنی هه‌موو ماسولكه‌و جومگه‌كان، هه‌رگیز به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ مه‌مێنه‌ره‌وه، بۆ نموونه وه‌ستان به پێوه‌ی زۆر یاخود دانیشتنی زۆر، پێویسته هه‌ركاتێك هه‌ستت به ناڕه‌حه‌تی كرد ده‌ستبكه‌یت به جوڵه، مانه‌وه به چالاكی یاریده‌ده‌ری جوڵانه‌وه‌ی شله‌ی ساینۆڤیه‌ڵ ده‌دات له‌ناو جومگه‌كاندا، كه ناهێڵێت ئێسكه‌كان به‌ریه‌ك بكه‌ون و یارمه‌تی پته‌وبوونی جومگه‌و ماسولكه‌كان ده‌دات، بۆیه ڕۆشتن بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك ڕۆژانه یه‌كێكه له باشترین وه‌رزشه‌كان. 2-تا ئه‌توانیت ئاو بخۆره‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كركراگه‌كان به شله‌ی ساینۆڤیه‌ڵ یاخود لینجی داپۆشراون و له‌ڕاستیدا 60% ی كركراگه‌كان له ئاو پێكهاتووه، له‌به‌رئه‌وه گرنگه كه به به‌رده‌وامی نه‌هێڵین له‌شمان وشكبێتهوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌م ئاو بخورێته‌وه دروستبوونی شله‌ی ساینۆڤیه‌ڵ كه‌مده‌بێته‌وه‌و ڕێژه‌ی داخوران و به‌ریه‌ككه‌وتن و ئازاری جومگه‌كان زیادئه‌كات، ئاو خواردنه‌وه زۆر گرنگه به‌تایبه‌تی له‌وانه‌ی نه‌خۆشی ڕۆماتیزم یاخود ده‌رده‌شاهانه (دا‌ء الملوك) یان داخورانی جومگه‌كانیان هه‌یه. 3-ماسولكه بنیاتبنێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ماسولكه‌كان ئه‌ركی سه‌ر جومگه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه، هه‌تا به‌هێزتر بن پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر جومگه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه، كێشی له‌ش زیاتر سووك ده‌كه‌ن له‌سه‌ر جومگه‌كان، بۆیه پێویسته ھه‌وڵ بده‌یت ماسولكه‌كانی ده‌وری جومگه گرنگه‌كانی له‌ش به‌هێز كه‌یت وه‌كو جومگه‌ی ئه‌ژنۆ، جومگه‌ی حه‌وز، كه زۆربه‌ی كێشی له‌ش هه‌ڵده‌گرن، هه‌روه‌ها ئه‌و ماسولكانه‌ی له ناوه‌ڕاستی پشت و سكدا هه‌ن به‌هێزكردنیان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ئازاری پشت. 4- پۆستچه‌ر (شێوازی وه‌ستان و هه‌ڵسوكه‌وتمان) به‌كارهێنانی شێوازی ته‌ندروست له‌كاتی وه‌ستان، دانیشتن، شت هه‌ڵگرتن، خۆدانه‌واندنه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و پاراستنی ماسولكه‌و جومگه‌كان. 5-خواردن گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی جومگهكانمان، هه‌ندێك خۆراك یارمه‌تی ته‌ندروستی جومگه‌كان ده‌دات، به‌پێچه‌وانه هه‌ندێك زیان به جومگه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و خۆراكانه‌ی هه‌وكردن زیاد ئه‌كه‌ن له له‌شدا وه‌كو شه‌كری دروستكراو، هه‌ندێك شیره‌مه‌نی دروستكراو، ئه‌و خواردنانه‌ی مادده‌ی پارێزه‌ریان (مواد حافضه)ی تێدایه وه‌كو خۆراكی قوت‌و، سه‌وسج، گۆشتی سوور، ئاردی سپی، مه‌عكه‌رۆنی ئازاری جومگه زیاد ئه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و خۆراكانه‌ی كه دژه هه‌وكردنن وه‌كو میوه‌و مزره‌مه‌نییه‌كان، دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان و به‌هاراته‌كان ئازاری جومگه كه‌مده‌كه‌نه‌وه. 6-كه‌مكردنه‌وه‌ی ستریس و گرژی باری ده‌روونی: كاتێك باری ده‌روونی تێكده‌چێت و گرژده‌بێت، هه‌موو له‌ش ده‌چێته سته‌جی هه‌وكردن، كه هه‌ندێكجار واده‌كات له جومگه‌كان كه ههوكهن و بئاوسێن، هه‌روه‌ها سترێس ده‌بێته هۆی ڕژانی هۆرمۆنی كۆرتیسۆڵ له له‌شدا كه ئه‌میش ڕێژه‌ی دروستكردنی كۆلاجینی پێویست بۆ جومگه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته هۆی زوو داخورانی جومگه‌كان، هه‌روه‌ها گرژی باری ده‌روونی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر لاوازبوونی ماسولكه‌كان. 7-به‌كارهێنانی پێكهاته ڕووه‌كیه‌كان (Herbal remedies) گرنگه كه بتوانرێت ئازارشكێنی سروشتی به‌كاربهێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كان و ماسولكه‌كان به‌تایبه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ندێك حاڵه‌تی وه‌كو فایبرومایهڵجیا یاخود ڕۆماتیزمیان هه‌یه كه هه‌میشه ئازاریان هه‌یه، به‌كارهێنانی پێكهاته‌ی ڕووهكی كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه وه‌كو چای ڕووهكی وه‌كو چای سه‌وز، چای زه‌نجه‌فیل، یاخود زه‌یتی ڕووهكی وه‌كو زه‌یتی نه‌عنا كه مادده‌ی مێنپۆڵی تێدایه كه ئازارشكێن و سڕكهریشه، هه‌روه‌ها (ئهرنیكا جێل) كه گوڵێكی تایبه‌تی تێدایه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و هه‌وكردنی جومگه‌كان ده‌دات، ئه‌مجۆره جیلانه كاریگه‌رییه‌كی باشیان هه‌یه‌و كاریگه‌ری لاوهكیشیان نیه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure