واباوه ده‌ڵێن فڵانه كه‌س "هێشتا دڵی گه‌نجه" به‌ڵام كه‌متر باوه بڵێن كه كه‌سێك "مێشكی گه‌نجه". توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه له پیاوان و ژنانی هاوته‌مه‌ندا سێ ساڵ ته‌مه‌نی مێشكی ژنان له ڕوانگه بیۆلۆژیكییه‌وه گه‌نجتره. توێژه‌ران كه‌ڵكیان له وێنه‌ی مێشكی زیاتر له 200 كه‌سی گه‌وره‌ساڵ وه‌رگرت و سه‌یری ڕێژه‌ی مێتابۆلیزمی مێشكیان كرد كه له‌گه‌ڵ گۆڕانی ته‌مه‌ن ئه‌ویش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه به‌پێی ئاسته‌كانی میتابۆلیك ته‌مه‌نی مێشكی ئافره‌تان به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی سێ ساڵ له‌هی پیاوانی هاوته‌مه‌نیان كه‌متره. هێشتا توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌م بواره‌دا پێویسته‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجامه له توێژینه‌وه‌كانی دیكه‌شدا پشتڕاست بكرێته‌وه، توێژه‌ران گریمانه ده‌كه‌ن كه گه‌نجتربوونی مێشك به‌هۆی جۆرێك خۆڕاگری به‌رامبه‌ری هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نه له مێشكی خانماندا. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه به‌ڵگه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆچی ئافره‌تان له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن تواناییه مێشكییه‌كانیان به ڕێژه‌یه‌كی هێواشتر له‌چاو پیاوان كه‌مده‌بێته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure