ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی مێلانۆمایان هه‌یه‌و جگه‌ره ده‌كێشن ئه‌گه‌ری ڕزگاربوونیان له شێرپه‌نجه‌كه‌یان 40% له‌و كه‌سانه كه‌متره كه جگه‌ره ناكێشن. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له به‌ریتانیا كه له‌سه‌ر 700 نه‌خۆشی مێلانۆما كراوه، ده‌ریده‌خات كه جگه‌ره‌كێشان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگری له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی مێلانۆمادا لاوازده‌كات و ئه‌گه‌ری زیندوومانه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه. ئه‌م ده‌ستكه‌وته نوێیه‌ی توێژه‌رانی زانكۆی لیدز هۆكارێكی تر بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان ده‌خاته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی كوشنده‌ی مێلانۆمایان هه‌یه كه مه‌ترسیدارترین جۆری شێرپه‌نجه‌ی پێسته. توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت به‌گشتی جگه‌ره‌كێشه‌كان كه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن ئه‌گه‌ری زیندوومانه‌وه‌یان 40% له‌و كه‌سانه كه‌متره كه له 10 ساڵی ڕابردووی ژیانیاندا هه‌رگیز جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه. له كۆمه‌ڵێكی 156 كه‌سی له توشبووه‌كان كه گشتیترین نیشانه‌كانیان هه‌بوو، جگه‌ره‌كێشه‌كان چوار به‌رامبه‌رو نیو ئه‌گه‌ری زیندوومانه‌وه‌یان له‌و كه‌سانه كه‌متربوو كه هه‌رگیز جگه‌ره‌یان نه‌كێشابوو. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure