زانایانی شوێنه‌وارناسیی ئه‌مریكی له ناوچه‌یه‌كی نزیك كه‌ناڵی په‌نه‌ما به ڕێكه‌وت پاشماوه‌ی گیاندارێكی مانگای ده‌ریاییان دۆزییه‌وه كه به‌ر له بیست ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوه. ئه‌و زانایانه كه ستیڤن مانشیته‌ر، ئه‌مینداری مۆزه‌خانه‌ی نه‌هه‌نگیی كۆن بۆ مێژووی سروشتیی سه‌رپه‌رشتیده‌كردن و بۆ هه‌ندێك ڕووه‌كی به‌به‌ردبوو ده‌گه‌ڕان به ڕێكه‌وت ئێسكی ئه‌و گیانله‌به‌ره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه. (ئارۆن وود) توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی دكتۆرایه له‌و مۆزه‌خانه‌یه و سه‌رپه‌رشتیی كاره مه‌یدانییه‌كانی كردووه وتی « چه‌ند بڕبڕه‌یه‌كمان دۆزییه‌وه كه له خۆڵه ڕه‌شه‌كه‌دا به ڕه‌نگی پرته‌قاڵی ده‌رده‌كه‌وت و دوو په‌راسوشی له‌لاوه بوو ئه‌مه‌ش پاڵی پێوه‌ناین بۆ ئه‌وه‌ی پێشبینی بكه‌ین كه شتی تریش ده‌دۆزینه‌وه له ژێر به‌رده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا» ئیدی زاناكان به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی كه‌ناڵه‌كه كه‌وتنه كنه‌و پشكنینی به‌په‌له و بۆ ئه‌وه‌ی ئێسكه په‌یكه‌ری ناوازه‌ی گیانداری مانگای ده‌ریاییان ده‌ست بكه‌وێت. زاناكان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌یه بۆ بوونی گیاندارێكی شیرده‌ری ده‌ریایی له نزیك ئۆقیانووسی ئارام به شانی كه‌ناڵی په‌نه‌مادا زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئه‌و نمونه‌ی مانگای ده‌ریاییه درێژییه‌كه‌ی 15 پێ ده‌بێت، به‌ڵام به ددانه‌كانیدا دیاره كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن. هه‌ر ئه‌و زانایانه له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و جۆره گیانداره‌ی تازه دۆزراوه‌ته‌وه له خۆرئاوای ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سیی و ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبییدا دا گه‌وره بوون و به‌ره‌و خۆرئاوا و به لای كه‌ناڵی په‌نه‌مادا بڵاوبووونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌رله‌وه‌یه ڕێڕه‌وی ده‌ریایی نێوان كه‌ناڵه‌كه و ئۆقیانوسه‌كه دابخرێت. سه‌رچاوه :RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure