25/2/2019 09:24 AM

ئه‌و خۆراكانه‌ی گه‌شبینت ده‌كه‌ن

چه‌ند جۆرێك خۆراك هه‌ن كه‌ هانده‌ری گه‌شبینبوونی كه‌سه‌كانن و میزاج باشتر ده‌كه‌ن و هه‌ستی ئه‌رێنی ده‌به‌خشنه‌ كه‌سه‌كان، له‌وانه‌ش: 

*ماسی: ده‌ركه‌وتووه‌ ترشی ئۆمێگا3 كه‌ به‌زۆری له‌ ماسی چه‌وری وه‌ك سالمۆن، رنگه‌، سه‌ردین و تونه‌دایه‌، هاوكاره‌ له‌ چاره‌سه‌ری نیشانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ، كه‌مبوونه‌وه‌ی ره‌شبینی و هه‌ستی نه‌رێنی، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بیخۆیت میزاج باشتر ده‌كات و گه‌شبینت ده‌كات.

*چای سه‌وز یان ره‌شی بێ كافایین هانده‌ری وریابوونه‌وه‌یه‌و سیانینی تێدایه‌ كه‌ وریات ده‌كاته‌وه‌و چالاك و گه‌شبین ده‌بیت.

*سه‌وزه‌و میوه‌ هانده‌ری گه‌شبی و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنییه‌، به‌وپێیه‌ی كارۆتینۆیدی تێدایه‌.

*ڤیتامین D رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له‌ ته‌ندروستی مێشك و ژیری و دڵه‌ڕاوكێدا، چونكه‌ سیرۆتۆنین به‌رهه‌مده‌هێنێت و میزاج باش ده‌كات.

خاك - سیڤا ئازاد
س: رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هار




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved