25/2/2019 09:29 AM

كاتێك مێدیته‌یشن ده‌كه‌م چی له‌ له‌شدا ڕووده‌دات؟

میدیته‌یشن له‌ حه‌سانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی جیاوازه‌. له‌ مێدیته‌یشندا سه‌رنجمان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و وروژێنه‌رانه‌ كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌شمان وه‌ریانده‌گرێت. سه‌رنج ده‌ده‌ینه‌ سه‌ر سیگناڵه‌كان و كاردانه‌وه‌كانی له‌شمان. له‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م دۆخه‌ی وشیاری گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر ئه‌م به‌شانه‌ی جه‌سته‌مان دروستده‌كات:

*مێشك: كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئامیگدالا داده‌نێت، ئامیگدالا ئه‌و به‌شه‌ی مێشكه‌ كه‌ پێواژۆی هه‌سته‌كان وه‌ك ترس و تووڕه‌یی له‌ئه‌ستۆدایه‌. له‌كاتی مێدیته‌یشندا چالاكی ئه‌م به‌شه‌ی مێشك كه‌متره‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

*جومگه‌كان: مێدیته‌یشن شێوازی ڕێكخستنی جینه‌كان ده‌خاته‌ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌و چالاكی ئه‌و جینانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی هه‌وكردن. ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی خێراتركردنی چاكبوونه‌وه‌ی برین و كێشرانی جومگه‌كان.

*دڵ: توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ میدیته‌یشن زه‌ختی خوێن له‌و كه‌سانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌.

*ڕیخۆڵه‌ گه‌وره‌: هه‌ندێك له‌ توێژینه‌وه‌كان باس له‌ به‌كه‌ڵكی میدیته‌یشن بۆ نه‌خۆشییه‌كانی ڕیخۆڵه‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

*بڕبڕه‌ی پشت: مێدیته‌یشن كۆنترۆڵمان به‌سه‌ر بڕیڕه‌ی پشتدا ده‌باته‌سه‌ر. به‌ ئاڕاسته‌كردنی سه‌رنجمان به‌ره‌و پشتمان به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیك ماسولكه‌كان ده‌حه‌سێنه‌وه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌









created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved