"كونده په‌پووه‌كان" یان ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه ناخه‌ون و به‌یانیان دره‌نگ خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه، چۆنیه‌تیی چالاكیی مێشكیان جیاوازه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستن. ئه‌گه‌ریش بۆ ئه‌م دوو گروپه به‌رنامه‌یه‌كی كاری كاتژمێر 9 تا 5 دابنرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌وانه دره‌نگ ده‌خه‌ون ژیان بۆیان زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت. كاتێك توێژه‌ران وێنه‌ی مێشكی ئه‌و كه‌سانه‌یان گرت كه به كونده‌په‌پووی شه‌و یان "چۆله‌كه‌ی به‌یانی" ناسراون، بۆیان ده‌ركه‌وت كه "په‌یوه‌ندی مێشك" له‌و كه‌سانه‌دا كه كونده‌په‌پووی شه‌ون كه‌متره كه ئه‌وه‌ش پێوه‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن به‌شه جیاجیاكانی مێشك له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ماهه‌نگ ئه‌بن. ئه‌م كه‌مییه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه توانای سه‌رنجدانی ئه‌و كه‌سانه كه‌متر بێت، كاتی كاردانه‌وه‌یان هێواشتر بێت و له‌كاتی كاردا زیاتر خه‌واڵوو بن. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه بۆچی كونده‌په‌پووه‌كانی شه‌و كێشه‌ی سه‌رنجدان و خه‌واڵووییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه له به‌رنامه‌یه‌كی كاری كاتژمێر 9 بۆ 5 ده‌بێت كاربكه‌ن، چونكه ئه‌و شته له‌گه‌ڵ كاتژمێری ده‌روونیان یه‌كناگرێته‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه ده‌ریده‌خه‌ن كه دره‌نگ خه‌وتنی شه‌وانه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت و یه‌كێك له‌و كاریگه‌رییانه ده‌بێته هۆی مردنی زووتری كه‌سه‌كان. زۆربه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ش به‌هۆی یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی كاتژمێری ده‌روونی كه‌سه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌خته‌ی كه ناچارن كاربكه‌ن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure