ڕۆژی 25-2 مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری 2019 ده‌ستیپێكردو خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوواندا دابه‌شكرا. مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، له لۆنس ئه‌نجلس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو. لیستی براوه‌كانی خه‌ڵاته‌كه: خه‌ڵاتی باشترین فیلم: Green book كتێبی سه‌وز خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر: ئه‌لفۆنسۆ كوارۆن ده‌رهێنه‌ری فیلمی "رۆما" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو: رامی مالك له فیلمی Boheimian rhapsody خه‌ڵاتی باشترین خانمه ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ر: ریجینا كینگ له فیلمی If Beale Street Could Talk خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی یاریده‌ده‌ر: ماهر شاڵا له فیلمی Green book خه‌ڵاتی باشترین دیزاینی جل: فیلمی Black Panther خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌مهێنان: فیلمی Bohemian Rhapsody خه‌ڵاتی باشترین موزیكی وێنه‌گیراو: فیلمی Black Panther خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌مهێنامی ده‌نگی: فیلمی Bohemian Rhapsody خه‌ڵاتی باشترین تێكه‌ڵبوونی ده‌نگ: فیلمی Bohemian rhapsody خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمی ئه‌نیمه‌یشن: فیلمی Boa خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمی زیندوو: فیلمی Skin خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی وه‌رگیراو: فیلمی BlacKkKlansman خه‌ڵاتی باشترین مه‌یكئه‌پ و قژ: فیلمی Vice خه‌ڵاتی باشترین گۆرانی ئۆرجیناڵ: گۆرانی Shallow له فیلمی A Star Is born خه‌ڵاتی باشترین دیزاینی به‌رهه‌مهێنان: فیلمی Black Panther خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانی: فیلمی Roma خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌شن: فیلمی Spider-Man: Into The Spider-Verse خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری: فیلمی Free Solo خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمی دیكۆمێنتاری: فیلمی Period. End Of Sentence خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی ئۆرجیناڵ: فیلمی Green book خه‌ڵاتی باشترین كاریگه‌ری چاو: First Man خاك - سیڤا ئازاد س: سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure