هه‌رچه‌نده ئه‌و خواردنانه له‌كاتی خۆیدا سوودیان هه‌یه به‌ڵام خواردنی له به‌یانیان له‌كاتی له‌خه‌و هه‌ستان زیانی بۆ ترشه‌ڵۆكی گه‌ده ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانیش: *ئاوی سارد: زیان به ته‌ندروستی گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و كرداری هه‌رس خاوده‌كاته‌وه، چونكه له‌وكاته‌دا جه‌سته بڕێك ئاوی به‌پێی پله‌ی گه‌رمی له‌ش هه‌ڵگرتووه بۆ ئاسانكردنی كرداری هه‌رس له‌كاتی نانخواردندا. *مۆز: ئه‌گه‌رچی سوودی هه‌یه به‌ڵام خواردنی به گه‌ده‌ی به‌تاڵ ڕێژه‌ی هاوسه‌نگی كالسیۆم و مه‌گنسیۆم له جه‌سته‌دا تێكده‌دات، چونكه هۆكاره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌گنسیۆمی جه‌سته كه زیانی بۆ دڵ و سكۆڵه‌كان ده‌بێت. *شیر: خواردنه‌وه‌ی به گه‌ده‌ی به‌تاڵ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌گه‌ڵ به‌كتریای ناو گه‌ده ده‌كات توشی ژانه سك و تێكچوونی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده ده‌بیته‌وه، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی دوای دوو كاتژمێر له نانخواردنی به‌یانی یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات. *كافایین: ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه مادده‌ی كافایینیان تێدایه وه‌كو چاو قاوه له‌كاتێكدا به گه‌ده‌ی به‌تاڵ بخورێنه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه توشی قورحه‌ی گه‌ده‌ت بكات، جگه‌له‌وه‌ش زیانی بۆ ته‌ندروستی جگه‌رو سوڕی خوێن ده‌بێت. *شیرینی و خواردنه‌وه شیرینییه‌كان: هۆكاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له له‌شدا كه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی لێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش زیان به په‌نكریاس ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌توانایدا نامێنێت مادده‌ی ئه‌نسۆلینی پێویست بۆ جه‌سته به‌رهه‌مبهێنێت. *پرته‌قاڵ: خواردنی پرته‌قاڵ یان لیمۆ توشی ژانه‌سك و هه‌وكردنی گه‌ده ده‌بیته‌وه، پزیشكان باشترین كات بۆ خواردنیان له‌دوای ژه‌مه‌كان به‌گرنگ ده‌زانن. خاك - سیڤا ئازاد س: سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure