26/2/2019 10:10 AM

شەرمی سەلمان روشدی بڵاودەکرێتەوە

نووسەرو وەرگێڕ محەمەد كەریم لە فارسییەوە رۆمانی شەرم-ی سەلمان روشدی كردووە بە كوردی و لە چاپخانەی كارۆ چاپی رۆمانەكە تەواو بووەو لەم رۆژانەدا بڵاودەبێتەوە.

ئەم رۆمانە (22)ەمین كتێبی محەمەد كەریمە، لەبارەی رۆمانی (شەرم)ەوە رايگەیاندووه: رۆمانی شەرم دوای رۆمانی (گریموس-1975) و (مناڵانی نیوەشەو-1981) سێیەم رۆمانی سەلمان روشدییە ساڵی (1983) بڵاویكردۆتەوە.

ئەم رۆمانە باسی هەلومەرجی سیاسی پاكستان دەكات لە هەشتاكانی سەدەی رابردوودا. حیكایەتی ئەو كوشتارو لەسێدارەدانانە دەگێڕێتەوە كە لەو سەروەختەدا لەو وڵاتە لەسەر دەسەڵات روویانداوەو ئەو وڵاتەیان كاول كردووە.

سەلمان روشدی بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و جوان باسی ئەو ململانێ و گۆڵمەزانە دەكات لەسەر كورسی دەسەڵات كە هەر نابڕێنەوە. راستە سەلمان روشدی لەم رۆمانەشدا هەروەكو رۆمانی (مناڵانی نیوەشەو) باسی سیاسەت دەكات، بەڵام شێوازی گێڕانەوەو حیكایەتخوانی ئەوەندە جوان و سەرنجڕاكێشەو وەها خوێنەر تەشویق دەكات بە دەقەكەوە پەیوەست بێت كە خوێنەر حەزناكات لە كتێبەكە دووربكەوێتەوە، لەكاتێكدا دەستی لەسەر دڵێتی دوای ئەنجامی رووداوەكانی ناو رۆمانەكە دەكەوێت.


خاك - کوردستانی نوێ





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved