له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، شیرینی قه‌ندیل له شه‌قامی ئۆرزدی سلێمانی به‌هۆی به‌كارهێنانی شیری نه‌گونجاوه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌خرێت. به‌پێی راپۆرته‌كه له‌ناو ئه‌و شیرینییه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی چوار كیسه شیری 25 كیلۆگرامی كه به‌رواری به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نییه‌و گومان ده‌كرێت به‌سه‌رچووبێت. پێشتریش له پشكنینێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كاندا له نا‌و ئه‌و شیرینییه‌دا ده‌ستگیرابوو به‌سه‌ر دوو كیسه شیری به‌سه‌رچوودا. له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان و به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی فالوده‌و شیرینی قه‌ندیل بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ داده‌خرێت و به‌ڵێننامه‌ش له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت كه پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بێت. لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له بازاڕ‌و فرۆشگاو شوێنه گشتییه‌كاندا له‌رێگه‌ی ژماره موبایلی 07708677777 یاخود تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لاپه‌ڕه‌ی ره‌سمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی)ه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure