له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕووی ئه‌و دۆخانه ده‌بینه‌وه كه پێویسته ڕاو سه‌رنجی كه‌سانی دیكه وه‌ربگرین تا بڕیارێك بده‌ین. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له ڕای ئه‌وانی تر خۆمان ده‌خه‌ینه جێگه‌ی ئه‌وان و له‌و ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه جیهان ده‌بینین و به شێوه‌یه‌ك داوه‌ری ده‌كه‌ین كه له جێگه‌ی ئه‌وانداین. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی پلایماوس له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی سوڕاندنی وێنه جێبه‌جێكراوه كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باوه له ده‌روونناسیدا. له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا وێنه‌یه‌ك یان نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر پیشانی به‌شداربوو ده‌درێت و داوای لێده‌كرێت كه دیاری بكات كه ئایا وێنه‌كه به‌شێوه‌ی ئاسایی پیشاندراوه یان وێنه‌كه سووڕاوه. به‌شێوه‌ی گشتی، تا زیاتر وێنه‌یه‌ك بسووڕێت كاتێكی زیاتر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بڕیار بدات. ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌رله‌وه‌ی كه‌سه‌كه ڕای خۆی له‌سه‌ر وێنه‌كه ده‌ربڕێت ده‌بێت سه‌ره‌تا وێنه‌كه به شێوه‌یه‌ك بسوڕێنێت كه بۆ ئه‌و به حاڵه‌تی ئاسایی ده‌ربكه‌وێت و بۆ ئه‌مكاره‌ش كاتی پێویسته. توێژینه‌وه نوێیه‌كه ده‌ریده‌خات كه ئه‌گه‌ر وێنه‌كه پیشانی كه‌سێكی دیكه بدرێت، به‌شداربووه‌كه خێراتر ده‌توانێت ڕای خۆی له‌سه‌ر وێنه‌كه ده‌رببڕێت و هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌ڕاستیدا خۆی ده‌خاته جێگه‌ی ئه‌و كه‌سه‌و له ڕوانگه‌ی ئه‌و سه‌یری وێنه‌كه ده‌كات. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure