سركه‌ی سێ‌و یه‌كێكه له‌و مادده خۆراكییانه‌ی جگه له سووده‌كانی بۆ جه‌سته له زۆر بواری جیاوازی دیكه‌دا وه‌ك جوانكاری و ته‌ندروستی سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. ماڵپه‌ڕی سكای نیوز ئاماژه‌ی به پێنج سوودی قاچ خستنه ناو سركه‌ی سێوی خستووه‌ته‌ڕوو له‌ڕووی ته‌ندروستی و جوانكارییه‌وه، به‌مجۆره: *لێبوونه‌وه‌ی پێستی زیاده: سركه‌ی سێ‌و یارمه‌تیده‌ره له لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێسته مردووانه‌ی به قاچه‌وه‌ن و وشكبوونه‌ته‌وه، یان به‌هۆی پێڵاوه‌وه دروستبوون. *بۆنی قاچه‌كان خۆشده‌كات: كه‌سانێكی زۆر كێشه‌ی بۆنی ناخۆشی پێیه‌كانیان هه‌یه به‌هۆی كارلێكی ئاره‌ق له‌گه‌ڵ به‌كتریادا، سركه‌ی سێ‌و ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و مادده ترشه‌ی له پێكهاته‌یدا هه‌یه. *جوڵه‌ی په‌نجه‌كان باشتر ده‌بێت: سركه‌ی سێ‌و ئه‌و كه‌ڕووانه له‌ناوده‌بات كه له‌نێوان په‌نجه‌كاندا دروستبوون و بوونه‌ته هۆی ئازار‌و ڕێگه له جوڵه‌یان ده‌گرن. *نینۆكه‌كان به‌هێزده‌كات: هه‌ندێك جۆری كه‌ڕوو له‌ژێر نینۆكه‌كاندا گه‌شه ده‌كه‌ن و واده‌كه‌ن نینۆكه‌كان ئه‌ستوور ببن یان زۆر لاوازببن و زوو بشكێن، سركه‌ی سێ‌و ئه‌و كه‌ڕووانه له‌ناوده‌بات و نینۆكه‌كان به‌هێزده‌كات. *پێستی پێیه‌كان نه‌رم ده‌كات: كه‌سانێكی زۆر كێشه‌ی وشكبوون و قڵیشانی پێستی بنی پێیه‌كانیان هه‌یه، سركه‌ی سێ‌و واده‌كات ئه‌و پێسته مردووانه لێببێته‌وه‌و قڵیشاوییه‌كان كه‌مببێته‌وه‌و پێستی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌رم ببێت. خاك - سیڤا ئازاد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure