26/2/2019 10:33 AM

سووده‌كانی قاچ خستنه‌ ناو سركه‌ی سێو

سركه‌ی سێو یه‌كێكه‌ له‌و مادده‌ خۆراكییانه‌ی جگه‌ له‌ سووده‌كانی بۆ جه‌سته‌ له‌ زۆر بواری جیاوازی دیكه‌دا وه‌ك جوانكاری و ته‌ندروستی سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.

ماڵپه‌ڕی سكای نیوز ئاماژه‌ی به‌ پێنج سوودی قاچ خستنه‌ ناو سركه‌ی سێوی خستووه‌ته‌ڕوو له‌ڕووی ته‌ندروستی و جوانكارییه‌وه‌، به‌مجۆره‌:

*لێبوونه‌وه‌ی پێستی زیاده‌: سركه‌ی سێو یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێسته‌ مردووانه‌ی به‌ قاچه‌وه‌ن و وشكبوونه‌ته‌وه‌، یان به‌هۆی پێڵاوه‌وه‌ دروستبوون.

*بۆنی قاچه‌كان خۆشده‌كات: كه‌سانێكی زۆر كێشه‌ی بۆنی ناخۆشی پێیه‌كانیان هه‌یه‌ به‌هۆی كارلێكی ئاره‌ق له‌گه‌ڵ به‌كتریادا، سركه‌ی سێو ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و مادده‌ ترشه‌ی له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌.

*جوڵه‌ی په‌نجه‌كان باشتر ده‌بێت: سركه‌ی سێو ئه‌و كه‌ڕووانه‌ له‌ناوده‌بات كه‌ له‌نێوان په‌نجه‌كاندا دروستبوون و بوونه‌ته‌ هۆی ئازارو ڕێگه‌ له‌ جوڵه‌یان ده‌گرن.

*نینۆكه‌كان به‌هێزده‌كات: هه‌ندێك جۆری كه‌ڕوو له‌ژێر نینۆكه‌كاندا گه‌شه‌ ده‌كه‌ن و واده‌كه‌ن نینۆكه‌كان ئه‌ستوور ببن یان زۆر لاوازببن و زوو بشكێن، سركه‌ی سێو ئه‌و كه‌ڕووانه‌ له‌ناوده‌بات و نینۆكه‌كان به‌هێزده‌كات.

*پێستی پێیه‌كان نه‌رم ده‌كات: كه‌سانێكی زۆر كێشه‌ی وشكبوون و قڵیشانی پێستی بنی پێیه‌كانیان هه‌یه‌، سركه‌ی سێو واده‌كات ئه‌و پێسته‌ مردووانه‌ لێببێته‌وه‌و قڵیشاوییه‌كان كه‌مببێته‌وه‌و پێستی ئه‌و ناوچه‌یه‌ نه‌رم ببێت.

خاك - سیڤا ئازاد 




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved