ئەحمەد حسێن ئەحمەد له‌م ماوه‌یه‌دا كتێبێكی قه‌باره گه‌وره‌ی 465 لاپه‌ڕه‌یی و 70 لاپه‌ڕه‌ی دی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵێ وێنه‌ی هه‌ڵبژارده كه تێكڕای ده‌گاته 535 لاپه‌ڕه له چاپخانه‌ی تاران به شێوه‌یه‌كی قه‌شه‌نگ به چاپ گه‌یه‌نراوه و خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و مه‌ڵۆیانه‌ی كه خه‌رمانی كتێبخانه‌ی كوردی‌یان پێكهێناوه. ئه‌م كتێبه سه‌ربورده‌ی ڕێبوارێكی پشوودرێژ و دڵ گه‌وره‌یه، كه ناوی فوئاد بابانه و كتێبه‌كه‌یش ناونیشانی (بیره‌وه‌ری ڕۆژگاره دووره‌كانم)ه. وه‌ك به‌راییه‌ك ده‌ڵێم: ئه‌و ڕۆژگاره‌ی كه تێیكه‌وتووین یان ئێمه‌ی له ئامێز گرتووه، تیایدا چڕی و ئاڵۆزی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كتری تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه. ده‌ركه‌وتنیش پابه‌نده به به سنورێكه‌وه وه كه‌سانێك هه‌ن ده‌یبه‌زێنن. تاجی ئه‌زموون له‌سه‌رده‌نێن و ملی ڕێگه ده‌گرن، ناخی تاریكی ده‌بڕن تا ده‌گه‌ن به تروسكه‌ی ڕۆشنایی.. ڕۆشناییه‌ك، ببێته وانه و ڕێخۆشكه‌ر بۆ نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی.. ڕۆشناییه‌ك ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی به بڕشت و پڕاو پڕ له به‌رهه‌م بۆ ئه‌و قه‌ڵه‌مه چاوه‌ڕوان و ڕاگه‌یاندانه كه خولیای كوردایه‌تی بووژاندنه‌وه‌ی مێژوون. مێژوویه‌ك به ڕاستی بنووسرێته‌وه. دیاره بوون و نووسینی سه‌ربوورده‌ی وا هه‌بن مایه‌ی به‌رچاوڕوونییه. ده‌بێت له‌وه‌یش حاڵی ببین هه‌موو سه‌ربورده‌یه‌ك به ته‌واوی جێگه‌ی خۆی ناگرێت.. ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه نووسه‌ره‌كه‌ی به‌بیر تیژی و پشتبه‌ستوو به به‌ڵگه و هه‌نگاوی ڕووداوه‌كان و شیكردنه_وه‌یان به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژگاره‌ی تیایدا ژیاوه و سه‌رنجی خوێنه‌ر به لای خۆیدا ڕاده‌كێشێ و زمان و داڕشتن و چنینی ڕسته‌كان وه‌ك شانه‌ی هه‌نگ ڕازاوه بن. چه‌نده ڕوداوه‌كان گرنگ و بایه‌خدار بن ئه‌وه‌نده‌ش شێوازی نووسین و ڕێكخستنی بابه‌ته‌كان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێن. دكتۆر فوئاد بابان به‌م به‌رهه‌مه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی تری به‌لای مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی و جووڵانه‌وه‌ی سیاسی كوردی دا كردۆته‌وه. ئه‌و له كرۆكه‌وه ده‌دوێت. ئه‌و ڕێگه ڕاسته‌ی گرتویه‌تیه به‌ر و ته‌مه‌نی خۆی بۆ ته‌رخان كردووه، هه‌ڵزنانه به هه‌ورازێكدا ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ئاسته‌نگی هاتۆته‌ڕێ كۆڵی نه‌داوه ڕێگه‌ی هیوا و ئامانجی گرتۆته‌به‌ر. ((ماوه‌ی سیانزه ساڵێك 1956-1969 ده‌روێش حزب بووم، له‌و ماوه‌یه‌دا تووشی زۆر ده‌ردی سه‌ری و خۆشاردنه‌وه و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ناو به‌ندینخانه‌كان و لێدان و هه‌ڵواسین له ده‌زگاكانی ئه‌منی عیراقدا له‌لایه‌ن حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان و فاشییه‌كانی تره‌وه بووم ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه بڕوایان نه‌گۆڕام كه تام و چێژ له تێكۆشاندایه..)) لاپه‌ڕه(12).. وه‌ك له سه‌ره‌تاكه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه ترسناكترین ئازار كه پێوه‌ی گڵۆڵه بووه.. ((ئه‌وه‌ی له هه‌موو ڕووداوێك له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرتر هه‌ژاندمی له‌تبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له نێوان باڵی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی..)) لاپه‌ڕه (12) ڕاسته ئه‌م كۆسته گرانه بوو به نه‌خۆشیه‌كی ترسناك شوێنه‌واره‌كه‌ی هه‌رماوه. دوای سه‌ره‌تاكه سێ هاوڕێی دكتۆری سه‌ر و ووشه‌یان بۆ نووسیوه دكتۆر ئه‌نوه‌ر شێخه ده‌ڵێت: دكتۆر فوئاد له‌م ڕووه نه‌خشی هێنا. بۆ ده‌یان ساڵ ئه‌ستێره‌ی پزیشكایه‌تی و پیاوه‌تی بوو له شاره حه‌یاته‌كه‌ماندا و له كوردستان و وڵات دا، له كاتێكدا خۆفرۆشتن و خیانه‌ت به گه‌ل ئاسانترین ڕێگا بوو بۆ پێشكه‌وتن..)) لاپه‌ڕه (15). دكتۆر فه‌ره‌یدون قه‌فتان ده‌ڵێت: (( له په‌رله‌مانی كوردستان كاتێك كه ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندرووستی بوو به پێشنیاره‌كانی توانیی ئاستی ته‌ندروستیی هه‌رێم به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت و هه‌ندێ ناحه‌قی له دكتۆره تازه ده‌رچووه‌كان كرابوو توانی به ئازایه‌تی خۆی بیانگێڕێته‌وه، خاوه‌نماف مافی خۆی وه‌ربگرێته‌وه..)) لاپه‌ڕه (18).. هه‌روه‌ها دكتۆر فریاد حه‌وێزیش له كۆتایی وشه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ((من زۆر خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه پیاوێكی وام ناسی، ئه‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و كوردایه‌تی له بیری مندا قوڵكرد، وه فێری كردم كه خزمه‌تی میلله‌تی كورد بكه‌م تا بنووسم هه‌ر كه‌مه بۆ دكتۆر فوئاد لاپه‌ڕه (20) ئه‌مه جگه له هه‌موو سوپاس و ڕێزلێنانه‌ی تر كه له لایه‌ن هه‌ندێ ڕێكخراو و لایه‌ن و دكتۆر و كه‌سانی تره‌وه له‌سه‌ر ته‌قالا و كاره زانستییه‌كانی پێشكه‌شی كراوه. شاراوه نییه چه‌نده برسی و تینوو په‌رۆشی نان و ئاوه.. چه‌نده زیندانی هیوای به ئازادبوونێتی.. چه‌نده به‌هره‌كان ئامانجیان خستنه‌ڕوو بووه. ئه‌وه‌نده‌ش نووسه‌ری ئه‌م یاداشتانه به ئاواتی كوردایه‌تی و راژه‌وه په‌روه‌رده‌كراوه ئامانجی ته‌بایی و بنیادنانی ده‌وڵه‌تی كوردی بووه. به‌نده له نزیكه‌وه ئه‌مانه‌ی له هاوڕێكانی بیستووه. ئه‌وان ئه‌و شاهیدییه‌ی بۆ ده‌ده‌ن كه‌چی كه‌ڵه‌مێردێكی خۆڕاگر و خاوه‌ن ئه‌زموون و لێوه‌شاوه‌یه.. دكتۆر فوئاد كه ڕۆڵه‌یه‌كی له‌دایكبووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه. ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ی كه له ڕۆژگاری پێش كاره‌ساتی كیمیاباراندا چ ڕۆڵێكی سه‌ركه‌شانه‌ی له ئه‌ده‌بیات و ڕاژه‌كه‌م، وێنه‌كاندا هه‌بووه. به شێنه‌یی باس له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات به‌جۆرێك وا ده‌زانیت خۆت له‌گه‌ڵیدایت. هه‌رچی ئه‌حمه‌د به‌گی باوكی بووه كه‌سێتیه‌كی نموونه‌یی و به هه‌یبه‌ت و به هه‌ڵوێست و هه‌قبێژ بووه. ئینجا دێته به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دایك و براو خوشك و كه‌س و ده‌رو دراوسێ و ئه‌وانه‌ی گیانی دۆستایه‌تیان به‌رجه‌سته‌كردووه. پاشان چه‌ندان لاپه‌ڕه‌ی شۆڕبوونه‌وه به‌سه‌ر مێژووی هه‌ڵه‌بجه‌ی جاراندا ته‌رخانكردوه. ورده‌كاری به بڕشت و زانیاری له سه‌ر كاروباری سه‌رده‌مانی پێشووی شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری بیرخستوینه‌ته‌وه. ئه‌م هیمه‌ته‌ی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر و په‌لهاوێژه بۆ بووژانه‌وه‌و خستنه‌وه به‌رچاوی خوێنه‌ر، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌و بواره‌وه و به به‌رپرسێتیه‌وه خه‌ریكن، ده‌توانن وه‌ك سه‌رچاوه كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن بابه‌تیه‌كانیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن. گه‌لێك بڕگه و په‌یامی نه‌بیستراوی له خۆگرتووه. هه‌رده‌م له‌جێی پێویستدا ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه كردووه.. زۆر به شێنه‌یی و زیره‌كییه‌وه قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو ده‌كات و هه‌نگاو به هه‌نگاو لێیان ده‌دوێت. كه چۆن دێته سلێمانی و له‌وێشه‌وه به‌ره و به‌غداد بۆ كۆلێژی پزیشكی. له‌وێش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مكوڕ بووه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی كوردانه و شێلگیرانه‌ی كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی هه‌ڕه‌شه‌ی گرژ و ژیانی پڕ له ئاڵۆزییه‌وه. به‌ڵام وه‌ك كوردێكی پاكی باوه‌ڕ به‌خۆبوو، وه‌ك لاوێكی باوه‌ڕ گه‌رم سڵی له هیچ به‌ربه‌ره‌كانییه‌كی نادروست نه‌كردۆته‌وه. دكتۆر فوئاد یه‌كێكه له‌و زیندانییه دێرینانه‌ی قه‌سری نیهایه و _ مه‌لعه‌بی شه‌عب و شوێنانی تر.. به كرده‌وه به هه‌ڵوێستی پۆڵایین دڵی مێژووی به خۆی خۆشكردووه. له‌و تاریكستان و دۆزه‌خانه كێی له‌گه‌ڵدا بووه و چی‌یان به‌سه‌ردا هاتووه به كورتی ده‌یگێڕێته‌وه.. ئه‌مه‌كدارانه هه‌قی به‌و هاوبه‌ند و براده‌رانه‌ی داوه كه به دڵ خۆڕاگر‌و تێكۆشاون. هه‌روه‌ها له فه‌رمانگه و ژیانی ئاسایی و كاركردندا تێكڕای به‌باڵا بڕینه‌كانی له جێگه‌ی خۆیدا بووه. ده‌رخستنی هه‌ڵوێستی كوردانه و مرۆڤانه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و هاوڕێو كه‌سانه‌ی خاوه‌ن ئه‌ركی شایسته بوون، وه‌فادارییه‌كه پڕ به پێستی واقیع. له‌م ڕووه‌وه به‌رچاوڕوونی و بیرتیژی دكتۆر له‌وه‌دایه وه‌ك كامێرایه‌ك وێنه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی پێشووی گرتبێ و به ئاسانی پیشانی خوێنه‌ری بدات. ئه‌مه په‌یوه‌سته به هه‌موو گێڕانه‌وه كۆن و نوێیه‌كانی . ته‌نینه‌وه‌ی خواست و پێزانینه‌كه‌ی گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌یادنه‌كردووه كه به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و مێژوویی و زانستییه‌كانیان پێشكه‌شی كردووه یان په‌نجا هاوڕێ له‌یادنه‌كراوه‌كانی خۆی جگه له سه‌دانی تر له شوێنه جیاجیاكانی تردا، به سوپاسه‌وه هه‌ست و خۆشه‌ویستی بۆ ده‌ربڕیون.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure