لیژنه‌ی چاودێریكردنی به‌روبومی په‌له‌وه‌ری و ئاژه‌ڵی پارێزگای سلێمانی، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رهه‌می ناوخۆ بڕی به‌رهه‌می هاورده‌كراو بۆ مانگی ئازار دیاریده‌كات. به سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی، له دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی دیاریكردنی بڕی هاورده‌كرنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری بۆ مانگی 3 به‌ڕێوه‌چوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه كرا به‌بڕی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ كه بۆ مانگی شوبات دیاریكرابوو، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكۆڵینه‌وه به‌رنامه‌رێژی كرا بۆ مانگی داهاتوو به جۆرێك له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی به‌هار بڕی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هاورده ده‌كرێن ده‌بێت خواستی هاووڵاتیان پربكاته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به هاوسه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ناوخۆ‌و له‌ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتیرنه‌ری سلێمانی و به‌پێی ئه‌و رێكارانه‌ی كه پێشتر دیاریكراوه، رێگه به هاوره‌كردنی 500 تۆن مریشك و 500 تۆن گۆشتی سور ده‌درێت، هه‌روه‌ها 800 تۆن ماسی له‌گه‌ڵ 510 تۆن هێلكه بۆ مانگی ئازار هاورده بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆربوونی خواسته له وه‌رزی گه‌شت و سه‌یرانداو به‌كارهێنانی مریشك و گۆشتی هاورده‌كراو له‌لایه‌ن زۆرێك له‌و چێشتخانه‌و شوێنه گه‌شتیاریانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنوری پارێزگای سلێمانییه‌وه. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌درا كه سه‌رجه‌م ئه‌و به‌روبومانه‌ی هاورده ده‌كرێن به ڕێكاره‌كانی ڤیتیرنه‌ری و تاقیگه‌ی و به‌پێی مۆڵه‌تی كۆمپانیاكان هاورده‌بكرێن، تاوه‌كو به‌رهه‌مێكی ته‌ندروست بگاته ده‌ستی هاووڵاتیان. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure