ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ری پشت ئێشه‌یان 35% له‌و كه‌سانه زیاتره كه ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان نییه، هه‌روه‌ها بۆ ئێشی ملیش ئه‌و ڕێژه‌یه 24% بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره له كه‌سانی تر زیاتره. ئه‌م ئه‌نجامه له‌ڕێگه‌ی شیكارییه‌ك له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كانی پێشوو له زانكۆی سیدنی به‌ده‌ستهاتووه. به‌پێی ئه‌نجامی شیكارییه‌كه زۆربه‌ی گه‌وره‌ساڵان پشت ئێشه‌یه‌كی كه‌م له ژیانیاندا ئه‌زموون ده‌كه‌ن و زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵكی له قۆناغێكی ژیاندا ئێشی ملیان هه‌یه. نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێك له نه‌خۆشییه باوه‌كان و به‌راورد ده‌كرێت كه له جیهاندا 382 ملیۆن كه‌س نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوویان هه‌بێت. پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر فێرێریا كه نووسه‌ری سه‌ره‌كی وتاره‌كه‌یه ده‌ڵێت "شه‌كره‌و پشت ئێشه و مل ئێشه تا ڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه. ئێمه نازانین كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه چۆنه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتر بۆ ده‌رخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه بكرێت". "نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری2 و پشت ئێشه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وی و كه‌می جموجوڵی فیزیكی هه‌یه، كه‌واته لۆجیكییه كه توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ورده‌كاری ئه‌م هۆكارانه بكرێت. شیكارییه‌كه‌ی ئێمه گرنگی زیاتری كۆنترۆڵی كێش و چالاكی جه‌سته‌یی بۆ ژیانێكی ته‌ندروست ده‌رده‌خات". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure